English | عربي



ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی 7 خاڵی لەسەر کۆنگرە بڵاو کردەوە

2019/12/04 | 23:00

هەواڵی کوردستان - ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی 7 خاڵی لەسەر کۆنگرە بڵاو کردەوە کــــــەس و کــــــــاری ســـــــەربەرزی شـــــەهـــیدان پێشــــمەرگــــە‌و فەرماندە قارەمانەکان هەڤاڵان و جەماوەری (ی.ن.ک) دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەم و ئامادەکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی کۆمیتەکان و مەکتەبەکانی یەکێتی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەرنەڤاڵی ئەنجامدانی کۆنگرە ، بۆیە هیچ پاساوێک نی یە بۆ دواخستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و سەرجەم کارە تەکنیکی و هونەری و لۆجستیەکان تەواوبووە و ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر کۆی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەش بەم شێوەی خوارەوە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە:- 1.

دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بکرێت کە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆکراوە.

2.

دەبێ کۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک کۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت .

3.

ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی یان هەرهۆکارێکی دیکەی نامەشروع کۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەک ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەک ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەکێتیەکان دەگرین .

4.

دەستخۆشی لە مەکتەبی هەڵبژاردن‌و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانەو سەرکەوتوانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە ، داوایان لێدەکەین بەردەوام بن لەسەر کارەکانی خۆیان.

5.

ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەک گشت جۆرە لیستێکی داخراو رەت دەکاتەوە‌و لەگەڵ پرۆسەیەکی شەفاف‌و دێموکراسی داین .

6.

ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزی‌و پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵان‌و ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکات کە ڕوو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەکەن‌و داوای هەڵوێست ‌و پشتگیریمان لێدەکەن .

7.

بە ووردی چاودێری بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) دەکەین‌و هیوادارین بڕێارێکی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیار‌و مێژووییەدا و روحیانەتی سەرۆک (مام جەلال ) ‌و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان شاد بکەن لەگەڵ رێزدا …… ئــــــەنـــــجومـــەنی نــــــاوەنــــدی (ی.ن.ک) ٤-١٢-٢٠١٩









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گەندەڵیی ئابوریی لەهەرێمی کوردستان لەماوەی پێنج ساڵدا گەیشتە٤٢٣ملیار دینار

⋙ وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر بەیاننامەكەی نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا راگەیاند

⋙ سەرۆك كۆماری عێراق جوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەسپێكرد

⋙ زوبێر عوسمان كۆتایی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی ڕاگه‌یاند

⋙ ''دانانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق ئاسان نابێت''

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ لەنیوزلەندا گڕکانێک تەقییەوە، حکومەت هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

⋙ ڤیدیۆ..چرکەساتی تیرۆرکردنی خۆپیشاندەرێک


زۆرترین بینراو