English | عربي



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

2019/12/04 | 23:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/٤ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆلێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عیراق دەگێڕێت.

باڵیۆزی ئەمەریکاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی ٢٠٢٠ هاتووەتە ئارا و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ؛ پێنج ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکران

⋙ بەیاننامەی عادل عەبدولمەهدی لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر داعشدا

⋙ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان دواکەوت

⋙ دەستەی دەستپاکی لەمانگی رابردودا فەرمانی گرتنی بۆ 226 بەرپرسی عێراقی دەركردوە

⋙ سەرۆکوەزیرانی بریتانیا داوای لێبوردن لە منداڵێک دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ لەنیوزلەندا گڕکانێک تەقییەوە، حکومەت هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

⋙ ڤیدیۆ..چرکەساتی تیرۆرکردنی خۆپیشاندەرێک


زۆرترین بینراو