English | عربي



گەڕەکی شێخان تێکدەدرێت و دەکرێتە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە

2019/11/11 | 00:12

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان-سه‌‌رۆكایه‌‌تیی شاره‌‌وانی سلێمانی رایگەیاند، له‌ ئاینده‌دا گه‌ڕه‌كی‌ شێخان ده‌بێته‌ سه‌نته‌‌رێكی بازرگانی گه‌‌وره‌‌ و ئه‌‌و خانوانه‌‌شی كه‌ شێوازی كه‌‌له‌‌پوریان پێوه‌‌ماوه‌‌ له‌سه‌ر شێوه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان جارێکی دیکە نۆژه‌‌ن ده‌‌كرێنه‌‌وه‌‌.سه‌‌رۆكایه‌‌تیی شاره‌‌وانیی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "گه‌‌ڕه‌‌كی شێخان كه‌‌ ده‌‌كه‌‌وێته‌‌ به‌‌رامبه‌‌ر دادگای كۆنی سلێمانی له‌‌ ساڵه‌كانی 1980وه‌‌ كاری ئیستملاكی بۆ كراوه‌‌، بۆ ئه‌‌وه‌‌ی بكرێته‌‌ سه‌‌نته‌‌رێكی بازرگانی، به‌ڵام به‌‌ھۆی بارودۆخی ئه‌‌وكاته‌‌ی وڵات كه‌ له‌‌ جه‌‌نگدا بو، پڕۆژه‌‌كه‌‌ جێبه‌‌جێ نه‌‌كراوه‌، خانوه‌‌كانیش دراون به‌‌ كارمه‌‌ندانی شاره‌‌وانیی سلێمانی به‌‌ شێوه‌‌ی كرێچیی شاره‌‌وانی".ئاماژەی بەوەشكردوە، "به‌‌ھۆی خراپی و كۆنی خانوه‌‌كان دانیشتوانی ئه‌و خانوانه‌ داوایان كرد له‌‌ به‌‌رامبه‌‌ر چۆڵكردنی خانوه‌‌كانیان، پارچه‌‌یه‌ك زه‌‌وییان پێبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاره‌‌وانی سلێمانی 56 پارچه‌‌ زه‌‌وی به‌‌شێوه‌‌ی تیروپشك دابه‌‌شكرد".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەوڵدەدەن خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئیمام خومەینی بڵاوەپێبکەن

⋙ بۆ پاڵپشتی لەهەوڵەکانی ئاشتی کۆریای باکور، ئەمریکا و کۆریای باشور مەشقە سەربازیەکانیان دوادەخەن

⋙ سلێمانی؛ یەكەمین دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بەڕێوەچو

⋙ لیوا بابەکر فەقێ: بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لیژنەیەک پێک هاتووە

⋙ ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد


زۆرترین بینراو