English | عربي



لەبارەی قوتابییە دەرەکییەکانەوە داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

2019/11/11 | 00:12

هەواڵی کوردستان -

قوتابییە دەرەکییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ساڵانە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکان تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت داوامانکردووە ئەو قوتابییانە بۆ تاقیکردنەوە بھێندرێنەوە سنووری پەروەردەکانیان.

 

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕگەیاند: "قوتابییە دەرەکییەکانی قەزاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ساڵانە دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی بچنە ناوەندی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجامادانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، ئەوەش خەرجی و کاتێکی زۆر و گرفتی مانەوە و ھاتوچۆیان بۆ دروست دەکات".

 

گوتیشی: "بۆ چارەسەرەکردنی ئەو کێشەیە،داوامان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پە پەروەردەی سلیمانی کردووە و پیشنیاری گەڕانەوەی تاقیکردنەوەکانی ئەو قوتابیانەمان ک بۆ سنووری پەروەردەکانیان کردوە ، ھاوکات لەلایەن ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاوە بۆ ھەمان مەبەست پەیوەندی بە وەزیری پەروەردەوە کراوە ئەوانیش ڕایانگەیاندووە کە تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئیپەک یۆلوی شاری وان گیران

⋙ لە گوندی مەسعودیە شەڕێکی قوڕس روودەدات

⋙ لە هەولێر چوارکەس بە تۆمەتى ساغکردنەوەى دەرمانى ماوەبەسەرچوو دەستگیرکران

⋙ هەرێمی کوردستان.. لە شەش ھەزار قوتابخانە تەنیا ھەزاریان توێژەری دەروونییان ھەیە

⋙ وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە نەخۆشخانە تایبەتەكان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێك، كازم ساهر پەیام بۆ "گەنجانی عێراق" دەنێرێت

⋙ بە ڤیدیۆوە... چەند پۆلیسێكی ئەمریكی دەبنە باتمان


زۆرترین بینراو