English | عربي



وێنە و ڤیدیۆكان بەهانەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان پشتڕاست ناكەنەوەوێنە و ڤیدیۆ.. گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا كەنیسەیەك وێران دەكەن

2019/11/10 | 23:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-رۆژنامەنوسێكی دیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە تاڵانكردن و داڕماندنی كەنیسەیەك لە گرێ سپی لە لایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای توركیا چەندین بەڵگەنامەی خستوەتەڕو، دەڵێت "بە بیانوی هەبونی وێنەی ئۆجالان ئەو كەنیسەیە وێران كراوە، كە بەهانەكە بە بەڵگەوە لەجێی خۆیدا نیە". جێنان موسا، گەڕیدەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژنامەنوسی دیار-ی كەناڵی ئەلئان-ی عەرەبی، كە پەیامنێری سەرەكی هەواڵ و روداوەكانی سوریا، لیبیا و عێراقە لە نوێترین تویتەكانیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاماژە بەوەدەكات "گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای توركیا كەنیسەیەكیان لە شاری گرێ سپی رۆژئاڤا وێران كردوە، كە لەمدواییانەدا ئەو ناوچەیەیان داگیركردوە".راشیگەیاندوە "ئەو وێرانكارییە لە رێكەوتی 31ی تشرینی یەكەمی 2019دا ئەنجامدراوە و گروپە چەكداریەكانی سەر بە جەبهە شامیە و فەیلەق ئەمجەد-ی سەر بە سوپای توركیا داویانە بەسەر كەنیسەكەدا و پەیكەری "مەریەمی پیرۆز"یان تێكشكاندوە و تەواوی كەرەستە ئاینیەكانیان خستوەەتە سەر زەوی و كورسیەكانیان هەڵگێڕاوەتەوە.بەپێی وتەكانی ئەو رۆژنامەنوسە "كەنیسەكە پێشتریش لە 2014 بۆ 2015 لە لایەن رێكخراوی چەكداری داعشەوە خاپوركراوە و دواتر لەژێر هەژمونی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا لە ساڵی 2015دا نۆژەن كراوەتەوە، بەڵام دواتر و لەكاتی داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا، دوبارە گەڕێندراوەتەوە دۆخی سەردەمی داعش".لە زاری شایەتحاڵانەوە، جێنان دەڵێت، "ئەو كەنیسە ئەرمەنیە، بە بیانوی بونی بە ناوەند و بنكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە لایەن ئەو گروپە چەكداریانەوە كاری تێكدەری تێداكراوە و چەكدارەكانیش وتویانە وێنەی ئۆجالان و هێوەكانی سەر بەو سەركردە كوردە لە كەنیسەكەدا هەبوە، لە لایەكی دیكەشەوە رایانگەیاندوە هەبونی كەنیسە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەواندا رێگەپێنەدراوە".جێنان دەڵێت "ئەو بەهانەیە دورە لە راستیەوە" بە چەندین بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنەش دەیسەلمێنێت، پاش ئەوەی گروپە چەكداریەكان بێنە ناو كەنیسەكەوە ئەو وێنانە لەوێدا جێگیركراون تا بەهانەكانیان سەربگرێت، چونكە خۆی پێشتر سەردانی ئەو كەنیسەیەی كردوە و هەرگیز ئەو وێنە و ئاڵایانەی نەبینیوە". لە كۆتایین تویتەكانیدا، جێنان بە چەندین وێنە و بەڵگەی ڤیدیۆیی بۆ بەدرۆخستنەوەی هەندێك پێگە و كەناڵی تەلەفزیۆنی دەڵێت "نیگەرانم ئەگەر سبەینێ هەر گروپە چەكدارییەی كەنیسە ئەرمەنیەكەیان وێران كردوە، لافی ئەوە لێبدەن سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی ناوچەكە و كەنیسەكانن، كە كارێك نیە چاوەڕوانی نەكەین لەو جۆرە گروپانە".

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1910112019EJBT1vxW4AAO_Kn








زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئیپەک یۆلوی شاری وان گیران

⋙ لە گوندی مەسعودیە شەڕێکی قوڕس روودەدات

⋙ لە هەولێر چوارکەس بە تۆمەتى ساغکردنەوەى دەرمانى ماوەبەسەرچوو دەستگیرکران

⋙ هەرێمی کوردستان.. لە شەش ھەزار قوتابخانە تەنیا ھەزاریان توێژەری دەروونییان ھەیە

⋙ وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە نەخۆشخانە تایبەتەكان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێك، كازم ساهر پەیام بۆ "گەنجانی عێراق" دەنێرێت

⋙ بە ڤیدیۆوە... چەند پۆلیسێكی ئەمریكی دەبنە باتمان


زۆرترین بینراو