English | عربي



عەبادی: سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران رەفتارەکانی بەعسمان بیردەخاتەوە

2019/11/10 | 22:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ رایگەیاند، رێکارەکانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان لە رێگەی بەکارهێنانی هێزەوە، رەفتارەکانی رژێمی بەعسیان بیردەخاتەوە، دەشڵێت مافی خەڵکەکە ناسنامە و پێکهاتەی حکومڕانی عێراق دیاریبکات.حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ (42 کورسی لە کۆی 329 کورسی پەرلەمانی) سەبارەت بە هەوڵی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزاییەکان لە تویتەر باسی لەوەکردوە، خەڵكی عێراق بۆ لەناوچونی رژێمەکەی سەدام حسێن قوربانییەکی زۆری بۆ روبەڕوبونەوە و کۆتایی پێهێنانی بەخشی، خەڵک قوربانیدا بۆ ئازادبون و مافی دیاریکردنی سیستەمی حکومڕانی.

دەشڵیت، گرتنەبەری رێکار هەنگاو و یاساکانی بەعس لەلایەن حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە هەمان وێنەی رژێمی پێشومان بیردەخاتەوە و کە سەردەمێکی تاریکی مێژویی خەڵکی عێراق بو.بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان هەفتەی رابردو زۆرینە لایەنە سیاسییەکانی عێراق رێککەوتون دەرفەتێکی دیکە بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی بدرێت بۆ ئەوەی ئەو چاکسازیانەی لە دوای کوژراوانی 301 کەس و برینداربونی 15 هەزار کەس راگەیەندراون جێبەجێبکات و بڵاوە بە خۆپیشاندانەکان بکرێت، بەڵام هاوپەیمانی نەسڕ ئەو رێککەوتنەی رەتکردوەتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ خۆپیشاندانەکەی ئێران شارێکی گرنگی گرتەوە

⋙ لە سلێمانی گۆشتفرۆشێک داخرا

⋙ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلوبنان پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی

⋙ بەرپرسێکی گۆڕان لە شارەزور دەستی لەکارکێشایەوە

⋙ نوسینگەی سەرۆکی حکومەت روونکردنەوە دەدات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد


زۆرترین بینراو