English | عربي



لەبارەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەک دەکرێت

2019/11/09 | 14:00

هەواڵی کوردستان -  

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و پێشبینییەکیش لەمبارەیەوە دەکرێت.

 

وەسفیە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی بە بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە‌، بەهۆی راگرتنی هاوسەنگیی نرخی دیناری عێراقی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە پارەیەکی زۆری جۆری دۆلاری بە نرخی داشكێندراو لە بازاڕەكاندا دەفرۆشت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئەو فرۆشتنە چەند رۆژێك راگیرابوو“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بانکی ناوەندیی عێراق ”ناوێرێت“ پارەیەکی زۆر بۆ بازاڕ بنێرێت، ئەمەش وایکردووە کە ئەو هاوسەنگییە تێک بچێت کە لە نێوان دراوەکانی جۆری دۆلار و دیناردا هەیە، بۆیە کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان داناوە.

 

بە گوتەی ئەم پەرلەمانتارە، ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق رێکاری نوێ نەگرێتە بەر، دوور نییە نۆخی دۆلار بەرز ببێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە دەردەچن، لەم چەند ڕۆژەدا بانکی ناوەندی دەستی بە خستنەبازاڕی دراوی جۆری دۆلار کردووەتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی خواست لەسەر ئەو جۆرە دراوە و بەرزنەبوونەوەی زیاتری نرخەکەی.

 

هەر لەمبارەیەوە ‌ سه‌ید عه‌بدوڵا کە خاوه‌نی ناوه‌ندێکی ئاڵوگۆڕی دراوە له‌ هه‌ولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشممه‌ ١٠ی ١١ی ٢٠١٩، نرخی دۆلار دابه‌زێت، چونكه‌ له ‌به‌غداوه‌ بانکی ناوەندی دۆلاری فرۆشتووه‌ و رۆژی هه‌ینی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی به‌ ١٢١ هەزار و ٧٥٠ دینار بووه‌، بەڵام پێشبینی ده‌كرێت نرخەکە بۆ ١٢٠ هه‌زار دینار دابەزێت".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستەی ژینگە: زبڵ و خاشاک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان

⋙ شاره‌زوور.. پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كات

⋙ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرت

⋙ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتی دارایی دەبەسترێنەوە

⋙ ئەردۆگان: بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان تا هەمو یەپەگە لەناودەبەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ..پایتۆنێك هەوڵدەدات پڵنگێك بكاتە یەك پارو، بەڵام زو پەشیمان دەبێتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو


زۆرترین بینراو