English | عربي



فەرەنسا دەیەوێت رێككەوتننامەیەك لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا واژۆ بكات

2019/11/09 | 11:36

هەواڵی کوردستان -

پاریس-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین هەرێمی فەڕەنسا دەیەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا واژۆ بكات و، بەم زووانەش شاندێكیان سەردانی كوردستان دەكات.

د.

عەلی دۆڵەمەڕی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەكو نوێنەری حكوومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمەكان، كە پێك هاتوون لە سەرۆكی گرووپە سیاسییەكان‌، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، كە گەورەترین هەرێمە لە وڵاتی فەڕەنسا، بەڕێز (ڤالێری پێكرێس) كۆبووینەوە‌‌" .

دۆڵەمەڕی ڕاشیگەیاند: "لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، هاوكاری و یارمەتیدانی خۆیانی دووپات كردەوە بۆ گەلی كورد، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو هەرێم خرایە ڕوو و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بڕیارە شاندێكیان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات" .

نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە فەڕەنسا گوتیشی: "هەرێمی ئیل دو فرانس دەیانەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ بكەن بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان، هەر‌وەها دەخوازن هاوكاری ئاوارەكان و هەردوو قوتابخانەی فەڕەنسی و كۆلیژی زمان بن بە دابینكردنی كتێب، جگە لەوە چەند پڕۆژەیەكی تریشیان لە بەردەستە بۆ حكوومەتی هەرێم كە حكوومەت پێویستی پێی هەبێت".

ھەرێمی ئێل دو فرانس (Île-de-France )، كە دەكەوێتە باكووری ناوەڕاستی وڵاتی فەڕەنسا، لە ھەشت پارێزگا و ٢٥ قەزا و ١٥٥ ناحیە و ١٢٧٦ گوند پێك دێت و، ژمارەی دانیشتووانەكەیشی 12 ملیۆن كەسە.

نەشوان بەرزنجی









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستەی ژینگە: زبڵ و خاشاک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان

⋙ شاره‌زوور.. پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كات

⋙ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرت

⋙ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتی دارایی دەبەسترێنەوە

⋙ ئەردۆگان: بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان تا هەمو یەپەگە لەناودەبەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ..پایتۆنێك هەوڵدەدات پڵنگێك بكاتە یەك پارو، بەڵام زو پەشیمان دەبێتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو


زۆرترین بینراو