English | عربي



ڕووسیا: ئامادەین گەرەنتیی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد بکەین

2019/11/09 | 11:36

هەواڵی کوردستان - مەزڵووم کۆبانێ: بۆ پەیوەستبوون بە حکوومەتی سووریا دوو مەرجمان هەیە

گوتەبەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باس لە ئامادەیی وڵاتەکەی دەکات کەلە داهاتوودا ئامادەن گەرەنتیی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی دیمەشق و کوردانی سووریا بکەن.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ڕووسیا ئەلیەوم) لەزاری ماریا زاخارۆوا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاوی کردووەتەوە: "مسکۆ ئامادەیە وەک نێوبژیوانێک لە داهاتوودا گەرەنتیی ڕێککەوتنی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا بکات و هەوڵی بۆ بدات".

ئاماژەی بەوەش داوە: "ئاسانکارییە بۆ ڕەوتی گفتوگۆکان و هاوکات گەرەنتیکردنی و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننانەیە کەلە داهاتوودا واژۆ دەکرێن".

زاخاراۆوا لەبارەی ئەگەری دانوستانی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا و پرسی پەیوەستبوونی هێزە کوردییەکان بە سوپای سووریا گوتی: "ئەم پرسە دەبێ لەباری پێکهاتە و چۆنێتییەوە ڕاستەوخۆ لە نێوان دیمەشق و کوردەکاندا تاوتوێ بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن".

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشتر بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا دوو مەرجی دانابوو و جەختی کردبووەوە: "بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا دوو مەرجمان هەیە، یەکەم ئەوەی کە ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە چوارچێوەی دەستووری سووریا ببێتە بەشێک لە پێکهاتە و بەڕێوەبەریی سووریا و دووەم هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک دامەزراوەیەک سەربەخۆیی خۆیان هەبێت".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ترەمپ و ماکرۆن دەگەنە ڕێککەوتن

⋙ ٣٢٠ ملیار تمەن بۆ تەواو کردنی ڕێگای ئاسنی سنە تەرخان کراوە

⋙ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان داوا لە حكومه‌تی هەرێم دەکەن ده‌سه‌ڵاته‌كانیان فراوانتر بکات

⋙ نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە قەڵغانی پاراستنی کوردستان بێت نەک حزب و لایەنەکان

⋙ كارگه‌یه‌كی ریسایكلین لە سلێمانی داخرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى نوێى تایبه‌ت به‌ كه‌شتى

⋙ بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێك، كازم ساهر پەیام بۆ "گەنجانی عێراق" دەنێرێت


زۆرترین بینراو