English | عربي



پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ)

2019/11/09 | 11:00

هەواڵی کوردستان -

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ) بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی بێ و زیاتر گیانی برایەتی و لێبووردەیی و تەبایی بچەسپێ و گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی و پتەوكردنی رۆحی هاوبەشی بەیەكەوەژیان و دابینكردنی زەوینەی لەباری خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و رەتكردنەوە و نەهێشتنی نەریتی نەویستراوی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزی.

جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت، لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

٩ی١١ی٢٠١٩









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستەی ژینگە: زبڵ و خاشاک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان

⋙ شاره‌زوور.. پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كات

⋙ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرت

⋙ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتی دارایی دەبەسترێنەوە

⋙ ئەردۆگان: بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان تا هەمو یەپەگە لەناودەبەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ..پایتۆنێك هەوڵدەدات پڵنگێك بكاتە یەك پارو، بەڵام زو پەشیمان دەبێتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو


زۆرترین بینراو