English | عربي



حەدیسی: دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی چارەسەری کێشەکان ناکات

2019/11/09 | 10:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆشتنی عادل عەبدولمەهەدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکومەتی عێراق دەکاتە حکومەتی کاربەرێکەر و زۆربەی دەسەڵاتەکانی نامێنێت ئەوەش خۆپیشاندەران رازی ناکات.ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانیانداوە و گوللەی پلاستیکیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە 

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی مەرجەعیەتی سیستانی داوای دانبەخۆداگرتنی لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کرد، شەوی رابردو دۆخی ناڕەزاییەکان ئارامی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بە گویرەی میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانیانداوە و گوللەی پلاستیکیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، بەوهۆیەش ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربون.هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن بەرامبەر هەر توندوتیژییەک  و داواش لە حکومەت دەکەن بە خێرای وەڵامی ناڕەزاییەکانی شەقام بداتەوە

 

لە پەیامەکەی دوێنێی سیستانیدا ئاماژە بەوەکراوە، هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن بەرامبەر هەر توندوتیژییەک  و داواش لە حکومەت دەکەن بە خێرای وەڵامی ناڕەزاییەکانی شەقام بداتەوە.دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی حکومەتی عێراق دەکات بە حکومەتی کاربەڕێکەر

 

لای خۆیەوە سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند،  "دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکومەتی عێراق دەکات بە حکومەتی کاربەڕێکەر تاوەکو هەڵبژاردنێکی نوێ کە نازانرێت چەند مانگی دیکەی پێدەچێت".حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵات و تواناکانی بە گوێرەی یاسا زۆر کەمترن لە حکومەتی ئێستا و ناتوانێت چاکسازی راستەقینە بکات

 

حەدیسی باسی لەوەشکردوە، حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵات و تواناکانی بە گوێرەی یاسا زۆر کەمترن لە حکومەتی ئێستا و ناتوانێت چاکسازی راستەقینە بکات، هاوکات ناشتوانێت ئەو بەڵێنانە جێبەجێبکات کە ئێستا بە خۆپیشاندەرانی داوە، ئەوەش قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە.بە گوێرە رێکارە یاساییەکان لە کاتی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا، "حکومەت دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر" کە لە زۆر حاڵەتدا تەنها دەسەڵاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەیە و ناتوانێت یاسای بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان، هاوکات دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی بۆ پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکان نیە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستەی ژینگە: زبڵ و خاشاک مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان

⋙ شاره‌زوور.. پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كات

⋙ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرت

⋙ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتی دارایی دەبەسترێنەوە

⋙ ئەردۆگان: بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان تا هەمو یەپەگە لەناودەبەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ..پایتۆنێك هەوڵدەدات پڵنگێك بكاتە یەك پارو، بەڵام زو پەشیمان دەبێتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو


زۆرترین بینراو