English | عربي



بەشار ئەسەد: ئەوروپا پێویستی بە ئەردۆگانە و لە هەمانکاتدا لێشی دەترسێت

2019/11/09 | 10:24

هەواڵی کوردستان - خەندان-سەرۆکی سوریا رایگەیاند، ئەوروپا بە دو شێواز مامەڵە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیادا دەکات، بە جۆرێک "لە ئێستادا پێویستی بە ئەردۆگان هەیە و لە هەمانکاتدا لێشی دەترسێت"، دەشڵێت، ناردنی پەنابەرانی سوریا بۆ ئەوروپا کارێکی مەترسیدارە.ئەوروپا دەزانێت ئەردۆگان ئیسلامییەکی پەڕگیرە، ئەگەری ئەوە هەیە کەسانی توندڕەو یان تیرۆرستیان بۆ بنێرێت

 

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی روسیا تودەی باسی لەوەشکردوە، "ئەوروپا دەزانێت ئەردۆگان ئیسلامییەکی پەڕگیرە، ئەگەری ئەوە هەیە کەسانی توندڕەو یان تیرۆرستیان بۆ بنێرێت".بەشێک لەوانەی ئاوارەن لە تورکیا، کەسانی سوری نین بەڵکو لەو پەڕی جیهانەوە هاتبون بۆ سوریا

 

سەبارەت بەوەش کە تورکیا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی سوریای لە خۆگرتوە، ئەسەد دەڵیت، "بەشێک لەوانەی ئاوارەن لە تورکیا، کەسانی سوری نین بەڵکو لەو پەڕی جیهانەوە هاتبون بۆ سوریا، راستە زۆرینەیان کەسانی سورین کە بەهۆی بڵاوبونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لە ناوچەکانیاندا ئاوارە بون".ناردنی پەنابەرانی سوریا بۆ ئەوروپا کارێکی مەترسیدارە، بەڵام پشتیوانیکردنی تیرۆر لە سوریادا زۆر مەترسیدارترە و دو روییە

 

ئەسەد سەبارەت بە پەنابەرانی سوریاش کە زۆرجار ئەردۆگان وەکو چەک دژ بە ئەوروپا بەکاریاندەهێنێت، وتی، "ناردنی پەنابەرانی سوریا بۆ ئەوروپا کارێکی مەترسیدارە، بەڵام پشتیوانیکردنی تیرۆر لە سوریادا زۆر مەترسیدارترە و دو روییە، چونکە ترست هەبێت لە ئاوارەبونی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی کە لە ناویاندا ژمارەیەکی کەم تونڕەوهەیە، لە کاتێکدا ئەوان راستەخۆ پشتیوانی تیرۆر لە سوریادا دەکەن کە ژمارەیان بە لای کەم دەیان هەزار کەس دەبێت".سەرۆک سوریا ئەوەشی خستوەتەڕو، "مەترسی گەڕانەوەی ئەو تیرۆرستانە بۆ وڵاتەکانیان زۆر زیاترە بەراورد بە ئاوارەکان".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئیدارەی خۆسەری: لەگەڵ ڕژێمی سووریادا كۆنەبووینەوە

⋙ خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ناچار بوون کۆچ بکەن

⋙ دەوڵەتی تورک چامانکێ، گارە و ئاڤاشینی بۆردوومان کرد

⋙ ڕژێمی ئێران "سەرکەوتنی خۆی" لە بەرامبەر گەل ڕاگەیاند

⋙ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕی 33 ملیار دینار 12 به‌نداو درووست ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو