English | عربي



دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

2019/11/09 | 10:24

هەواڵی کوردستان - هێندراونەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

جێگری نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ ڕای دەگەیەنێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.

عوسمان ئەحمەد، جێگری نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 8:30 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 20019.11.9دوو کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە سنووری (زەڵێ)ی سەر بە پشدەر تەقەیان لێکراوە و یەکیان گوللەیەک بەر سکی کەوتووە و ئەوەی تریشیان بەر قاچی کەوتوو و قاچی شکاوە".

ڕاشی گەیاند: "کۆڵبەرەکان ناویان (س، م، ع) تەمەن 19 ساڵ و (س، ح، ع) تەمەن 25 ساڵ و دانیشتووی گوندی (ساوان)ی سەر بە سەردەشتن".

گوتیشی: "ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت".

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە تاکوو ئێستا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 7 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و 20 و کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تورکیا بەهۆکار دەزانێت

⋙ فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامی کرایە ئامانج

⋙ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە، گفتوگۆیان ئەنجام دا

⋙ ڕەنگە ترامپ لە گەڵ ئێران ڕێککەوتن بکات

⋙ شەمپازیاکان لەگوندێکی ئۆگەندا هەڕەشە لەژیانی مرۆڤایەتی دەکەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى نوێى تایبه‌ت به‌ كه‌شتى

⋙ بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێك، كازم ساهر پەیام بۆ "گەنجانی عێراق" دەنێرێت


زۆرترین بینراو