English | عربي



جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەکات

2019/11/09 | 09:48

هەواڵی کوردستان - خەندان-جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکات لەوانە، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 100 رۆژی رابردودا.پێنجشەممەی رابردو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کە (دەستەیەکی راوێژکارین) کۆبوەوە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش جڤاتی نیشتیمانی لەشاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەبێت

 

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند، لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکات، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەبێت لەو کاتەوەی دەستبەکاربوە، تەوەرێکی دیکەش تاتوێکردنی دۆخی ئێستا عیراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و داواکارییەکانی گۆڕینی دەستوری عێراق دەبێت.گۆڕان بە چوار وەزیر و جێگرێکی سەرۆکی هەرێم بەشدارە لە حکومەتی هەرێمدا 

 

بزوتنەوەی گۆڕان بە چوار وەزیر و جێگرێکی سەرۆکی هەرێم بەشدارە لە حکومەتی هەرێمدا و بڕیاریشە یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت و زیاتر لە 68 پۆست لە بەڕێوەبەری گشتی، بریکار و راوێژکاری وەزارەت لە حکومەتدا وەربگرێت.لە کۆبونەوەی جڤاتدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفراسی نیشتیمانی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەر رێکارێک کە پێویست بێت لەو بارەیەوە بڕیاری بۆ دەردەکەین

 

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان کە بڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت، نزار مەحود رونیکردەوە، لە کۆبونەوەی جڤاتدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفراسی نیشتیمانی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەر رێکارێک کە پێویست بێت لەو بارەیەوە بڕیاری بۆ دەردەکەن.14ی ئەیلولی 2019، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان  لە کۆبوەنەوەیەکدا، رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵبژارد و بڕیاریشیدا لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆنفرانسی نیشتیمانی  وهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە بەڕێوەبچێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە

⋙ دانەگاز پەرە بە كارەكانی لە ھەرێمی كوردستان دەدات

⋙ قه‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌ ئێرانییه‌كانی له‌ سووریا راده‌گه‌یه‌ندرێت

⋙ گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان 24: داعش هێشتا چالاكی ماوه‌

⋙ یەبەشە: گەلەکەمان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو