English | عربي



به‌ڤیدیۆ.. كریستیانۆ رۆناڵدۆى كوردى له‌ به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت

2019/11/09 | 09:48

هەواڵی کوردستان -

 

بێوار عه‌بدوڵا، ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ى كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ هاوشێوه‌كانى كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانى پۆرتوگالى و یانه‌ى (یۆڤانتۆس)ى ئیتاڵى داده‌نرێت، له‌ شارێكى به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ به‌ (كریستیانۆ رۆناڵدۆى كوردى) ناسراوه‌ و خه‌ڵكى سۆرانه‌، ماوه‌یه‌كه‌ چووه‌ته‌ به‌ریتانیا و له‌وێ ده‌ژى، له‌گه‌ڵ یوتیوبه‌رێكى كورد به‌ ناوى تۆڵا ڤیدیۆیه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌چنه‌ نێو شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانى شارى (بێرمینگهام)ى به‌ریتانیا، به‌شێك له‌ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ پێیان وایه‌ رۆناڵدۆى راسته‌قینه‌یه‌ و وێنه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌گرن، به‌شێكیشیان كه‌ لێى نزیك ده‌بنه‌وه‌، ده‌زانن رۆناڵدۆ نییه‌ و هاوشێوه‌یه‌تى.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب)دا، بینه‌رێكى زۆرى هه‌بوو و له‌ سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بوو.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تورکیا بەهۆکار دەزانێت

⋙ فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامی کرایە ئامانج

⋙ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە، گفتوگۆیان ئەنجام دا

⋙ ڕەنگە ترامپ لە گەڵ ئێران ڕێککەوتن بکات

⋙ شەمپازیاکان لەگوندێکی ئۆگەندا هەڕەشە لەژیانی مرۆڤایەتی دەکەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى نوێى تایبه‌ت به‌ كه‌شتى

⋙ بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێك، كازم ساهر پەیام بۆ "گەنجانی عێراق" دەنێرێت


زۆرترین بینراو