English | عربي



هەوڵێک بۆ دروستکردنی دەستەیەکی سەربەخۆی تایبەت بە شوێنەوار دەدرێت

2019/11/09 | 09:48

هەواڵی کوردستان -

 

پێشنیازی یاسایەک بۆ شوێنەواری ھەرێمی کوردستان ئامادەکراوە کە بەهۆیەوە بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی دەکرێتەوە و دەبێتە دەستەی سەربەخۆ.

زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی کە پسپۆڕی لە بواری شوێنەوار هەیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە بواری شوێنەوار و کەلەپوور لە کوردستان ئامادە کردووە.

بە گوتەی ئەو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان پێشنیازەکەیان پەسەند کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات.

ڕوونیشی کردەوە، بە مەبەستی گرنگیدان بە شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان، بەپێی پڕۆژەیاساکەی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی جیا دەکرێتەوە و بۆ دەستەیەکی سەربەخۆ بەناوی دەستەی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان دەگۆڕێت.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئیدارەی خۆسەری: لەگەڵ ڕژێمی سووریادا كۆنەبووینەوە

⋙ خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ناچار بوون کۆچ بکەن

⋙ دەوڵەتی تورک چامانکێ، گارە و ئاڤاشینی بۆردوومان کرد

⋙ ڕژێمی ئێران "سەرکەوتنی خۆی" لە بەرامبەر گەل ڕاگەیاند

⋙ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕی 33 ملیار دینار 12 به‌نداو درووست ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو