English | عربي



سەبارەت بە یاسای لەسێدارەدان دەستەی مافی مرۆڤ پێشنیارێک دەداتە حکوومەت

2019/10/12 | 23:54

هەواڵی کوردستان -

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،ماوەی ١١ ساڵە یاسای لەسێدارەدان لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و پێشنارێکیشمان بۆ جێگرتنەوەی یاساکە داوەتە حکوومەت.

 

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە (باسنیوز) ی ڕڕگەیاند: "وەک پێشاندانی نیازپاکی و لەپێناو ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ،ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨ سزای لە سێدارەدانی راگرتووە، بەڵام ماوەیەکە لەسەر ئەو یاسایە دووڕا لە ھەرێمی کردستان درووست بووە،یەکێکیان داوای کارا کردنەوەی دەکەن یەکێکی دی دەڵێت گۆڕانکاری لە یاساکە بکرێت و بۆ ھەندێ حاڵەت جێبەجێ بکرێت و لە ھەندی حاڵەت ڕابگیردێت".

 

گوتیشی: "وەک دەستەی مافی مرۆڤ پێشنیارمان بۆ حکوومەتی ھەرێم کردووە کە ئەو یاسایە چی دیکە بە ھەڵپەسێردراوی نەمێنێتەوە، ئەوەش بە مانای ئەوە نا کە کارا بکرێتەوە،بەڵکو ھەموار بکرێتەوە و سوود لە یاسای وڵاتان وەربگیردرێت کە لەو بوارەدا وەک جێگرەوەی لەسێدارەدان جێبەجێی دەکەن".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: عه‌للاوی تا سه‌ر ئێسقان دژی كورده‌

⋙ كورد داوا له‌ عه‌للاوی ده‌كات میتۆده‌كه‌ی بگۆڕێت

⋙ رژێمی سوریا:لە ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خرایە خوارەوە

⋙ پێداچوونه‌وه‌ بۆ كارنامه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كرێت

⋙ قایمقام و لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان هاووڵاتیان لە چەند کەسێک کە گەڕاونەتەوە قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی کەناڵی زانستی ئەمریکی لەکاتی تاقیکردنەوەیەکدا گیانیلەدەستدا


زۆرترین بینراو