English | عربي



پەردە لەسەر پەیکەری کەسایەتییەکی ناسراوی شاری سلێمانی لادرا

2019/10/12 | 21:42

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر کەسایەتییەکی ناوداری شاری سلێمانی لادرا کە بە باوکی منداڵان ناسراوە.

 

چێنەر نزار، پەیکەرساز بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ له 29 یەمین کاری هونەریمدا وەک پەیکەرساز وەک وەفایەک بۆ ڕۆحی زیندووی کەسایەتی دڵسۆز و ناسراوی شارەکەمان دکتۆر (جەمال ئەحمەد ڕەشید) کە کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانییە و بە باوکی منداڵان ناسراوە، پەردە لەسەر پەیکەری ناوبراو لادرا و بیرۆکەی کارەکەش لەلایەن (هاوکار عوسمان) بە من دراو پێش کۆچی دوایی دکتۆر جەمال ئێمە سەردانمان کرد و بیرۆکەی ئەم کارەمان بۆ باسکرد بەڵام ئەوکات ڕازی نەبوو و گوتی من لەو ئاستە نیم پەیکەرم بۆ دروست بکرێت".

گوتیشی: "پەیکەرەکە لەسەر ئەرکی دکتۆر (تەها ڕەسوڵ) جێبەجێکراوە و ماوەی هەشت مانگ بە بەردی هاڕاو کارم تێدا کردووە و دروستم کردووە".

ئەو پەیکەرسازە ئاشکراشی کرد، پەیکەرەکە لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دانراوە کە شوێنی تایبەتی دکتۆر جەمالە و بۆ باکگراوەندەکەشی خشتە کۆنەکانی ماڵەکەی دکتۆریان بەکارهێناوە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: عه‌للاوی تا سه‌ر ئێسقان دژی كورده‌

⋙ كورد داوا له‌ عه‌للاوی ده‌كات میتۆده‌كه‌ی بگۆڕێت

⋙ رژێمی سوریا:لە ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خرایە خوارەوە

⋙ پێداچوونه‌وه‌ بۆ كارنامه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كرێت

⋙ قایمقام و لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان هاووڵاتیان لە چەند کەسێک کە گەڕاونەتەوە قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی کەناڵی زانستی ئەمریکی لەکاتی تاقیکردنەوەیەکدا گیانیلەدەستدا


زۆرترین بینراو