English | عربي



مەزڵوم كۆبانی هۆشیاری دەداتە ئەمریكا

2019/10/12 | 21:06

هەواڵی کوردستان - بەپێی ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەک لە نێوان مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ولیام ڕۆبوک نێردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی داعش، فەرماندە کوردەکە دوایین هۆشداری داوەتە ئەمریکا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکراونەیەوە، مەزڵوم كۆبانی بە نێردەکەی هاوپەیمانانی رایگەیاندووە “دەمەوێت بزانم ئایا ئێوە دەتوانن خەڵکەکەمان بپارێزن یاخود نا؟ دەتوانن بۆمباران بوەستێنن یاخود نا، پێویستە ئەوە بزانین، چونکە ئەگەر نەتوانن، ئەوا ئێمە ناچارین ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژێمی سوریا و ڕوسیادا بکەین بۆ پاراستنی هەرێمەکەمان” مەزڵوم كۆبانی راشیگەیاندووە “ئێوە پارێزگاریمان لێناکەن و ناشتانەوێت هێزی دیکە بێت پارێزگاریمان لێبکات، ئەوە کارێکی نا ئەخلاقییە” جێی ئاماژەیە لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە تورکیا بەبەرچاوی هێزەکانی ئەمریکاوە هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووەو تا ئێستاش کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەنگاوی جدی نەناوە بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە کە بوونەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان کەس و زیاتر لە 150 هەزار کەسی دیکەشش ئاوارە بوون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ قۆڵبەست کرانی٣٩١ کەس لەتورکیا لە سێ رۆژی ڕابردوودا بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا

⋙ درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆسەر باکور و رۆژاوای یەمەن

⋙ رۆیتەرز : هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی سوریا دەبێتەمایەی لاوازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق

⋙ ۱۰۰۰ پەنابەری کوردی سووریا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

⋙ کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چرکە ساتی بۆردومانی هاووڵاتیانی سەرێ کانی بڵاوکرایەوە

⋙ ڤیدیۆ..کوردانی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی داوای چونە دەرەوەی تورکیا دەکەن لەرۆژئاڤا


زۆرترین بینراو