English | عربي



بەرپرسێکی هەسەدە: سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە

2019/10/12 | 20:36

هەواڵی کوردستان -

مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌)، تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، تا ئێستاش ته‌واوی سه‌رێكانی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه‌.

 

مستەفا بالی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند: "له‌ رۆژئاوای سه‌رێكانی شه‌ڕ هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌، سوپای توركیا و چه‌كداران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رۆژئاواوه‌ بێنه‌ پێش به‌تایبه‌تیش گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی (صناعه‌)، به‌ڵام به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه‌ و له‌ شه‌ڕدا پاشه‌كشه‌ و پێشڤه‌چوون ده‌بێت".

 

بالی بۆ (کوردستان٢٤)گوتیشی: "زیاتر له‌ 11 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌واندان و له‌ زیندانه‌كانن ره‌نگه‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌وێته‌ مه‌ترسی و نه‌تواندرێت هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ بكرێت، هه‌ر وڵاتێكیش ئه‌و داعشانه‌ به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت، با بێت چاره‌یه‌كی ره‌وشه‌كه‌ بكات".

 

بالی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان بێئومێد نابن و تا ئه‌و كاته‌ی توانایان هه‌بێت به‌رگری ده‌كه‌ن و جەختیشیکردەوە کە تا ئێستاش هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێ کانی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیاندایە.

 

ڕاشیگەیاند: "ئه‌گه‌رچی له‌ چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاواز شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تا ئێستا جگه‌ له‌ چه‌ند گوندێك هیچ شوێنێك داگیر نه‌كراوه‌".

 

سه‌باره‌ت به‌ بێده‌نگی و بێ كرداری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە گوتی: "كورد له‌ جیاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشی كرد، به‌ڵام له‌ كاتی پێویستدا به‌ده‌م كورده‌وه‌ نه‌هاتن".

 

دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ داعش به‌غدای گرتبوو، به‌ڵام له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پشتیان له‌ كورد و پێشمه‌رگه‌ كرد.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌

⋙ ئەردۆغان باسی چاوتێبڕین لە خاکی وڵاتان دەکات

⋙ بەڤیدیۆ.. دزیکرن لە شەقامەکانی لەندەن زیاد دەبێت

⋙ بەڤیدیۆ.. کاروانێکی ئەمریکی لە قامیشلۆوە بەرەو باشووری کوردستان جوڵە دەکات

⋙ بەوێنە.. لە مەغریب دژی لەشکرکێشیی تورکیا گردبوووەیەک ساز کرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزیکرن لە شەقامەکانی لەندەن زیاد دەبێت

⋙ بەڤیدیۆ.. کاروانێکی ئەمریکی لە قامیشلۆوە بەرەو باشووری کوردستان جوڵە دەکات


زۆرترین بینراو