English | عربي



وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەک ئاراستەی دەرچووانی پۆلی دوانزە دەکات

2019/10/12 | 20:00

هەواڵی کوردستان - ماوەی سکاڵا تۆمارکردن و دابەزین و گۆڕینی شوێن درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە کە لەمیانەدا ئاماژە بە درێژکردنەوەی ماوەی (سکاڵا تۆمارکردن) و (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) دراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە"لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەو دەرچووانەى تا ئێستا سکاڵایان تۆمارنەکردووە و ئەنجامدانى پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن و پەیوەندىکردن بە زانکۆکان و دەستکردن بە دەوام و بابەتى کەفالە بۆ دەستبەکاربوون چەند ڕوونکردنەوەیەک ڕادەگەیەنین".

 

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (٤٨) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات ١٢ى شەوى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/١٤) تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتى (www.regayzanko.com) بەردەوامدەبێت.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێککەوتى (٢٠١٩/١٠/١٧)، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.

 

وەزارەتەکە جەختیشیکردووەتەوە کە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربوون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنیا کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربوونى بۆ دەکرێت، دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنووسى.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تێگیرانی مووشەک لەلایەن هێزە خۆراگرەکان لە کاردانەوە بە پەلاماری زایۆنییەکان

⋙ بەشێکی کورت لە بەشی 5ی زنجیرە درامای باخی سەرهەنگ

⋙ شکستی پارتی میرکیل لەهەڵبژاردنەکانی هامبورگ

⋙ داخرانی سنوورەکان کاتین/ دانوستانی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ دراوسێیەکان

⋙ په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به‌وتارخوێندن دروستده‌كرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی کەناڵی زانستی ئەمریکی لەکاتی تاقیکردنەوەیەکدا گیانیلەدەستدا


زۆرترین بینراو