English | عربي



کۆبونەوەکەى بزوتنەوەى گۆڕان لە کەلار پشێوى تێکەوت

2019/10/12 | 19:48

هەواڵی کوردستان -

خەندان-کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانیان لە شارى کەلار پشێوى تێکەوت.ئێوارەى ئەمرۆ خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتى عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە لەگەڵ هەڵسوڕاوانیان لە شارى کەلار کۆبوەوە.سەرچاوەیەک کە بەشدارى کۆبونەوەکەى ئەمرۆ بو بە خەندانى راگەیاند، لە کاتى دەستپێکردنى وتارى عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان، کۆمەڵێک لە بەشداربوانى کۆبونەوەکە هێرشیان کردە سەر عومەرى سەید عەلى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن.سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەو کەسانە کۆمەڵێک گەنجى نێو بزوتنەوەکەبون کە رەخنەیان لە ئەداى بزوتنەوەکە هەبو نارازى بون لە شێوازى بەربژێرکردنى کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئەو پۆستە حکومیانەى کە پشکى بزوتنەوەکەن لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم.وتیشى،"ئەو کۆمەڵە گەنجە چەندین ساڵە پشتگیرى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و نیگەران بون لەوەى کە تاوەکو ئێستا بزوتنەوەکە ئاوڕى لێنەداونەتەوە و هیچیان بۆ نەکراوە".ئاماژەى بەوەشدا، دواى چونەدەرەوەى گەنجەکان عومەرى سەید عەلى بەردەوامى داوە بە پێشکەشکردنى وتارەکەى.بۆ ئەو مەبەستە خەندان پەیوەندی كرد بە ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و رەتیان کردەوە لێدوان دەربارەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆیان بدەن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەڤیدیۆ.. کاروانێکی ئەمریکی لە قامیشلۆوە بەرەو باشووری کوردستان جوڵە دەکات

⋙ بەوێنە.. لە مەغریب دژی لەشکرکێشیی تورکیا گردبوووەیەک ساز کرا

⋙ سۆران.. ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی رۆژئاوای كوردستان دەکرێت

⋙ پەرلەمانتارێکی هەدەپە: ئاکەپە لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە

⋙ چەتەکانی تورک هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی گرێ سپی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. کاروانێکی ئەمریکی لە قامیشلۆوە بەرەو باشووری کوردستان جوڵە دەکات

⋙ به‌ڤیدیۆ.. حه‌سه‌ن شه‌ریف و شه‌عبان سلێمان گۆرانییه‌كیان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو