English | عربي



چەند ڕونکردنەوەیەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

2019/10/12 | 19:12

هەواڵی کوردستان -

خەندان-وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕونکردنەوەیەکدا ماوەى (سکاڵا تۆمارکردن) و (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى درێژدەکاتەوە.عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەو دەرچوانەى تا ئێستا سکاڵایان تۆمارنەکردوەو ئەنجامدانى پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن و پەیوەندى کردن بە زانکۆکان و دەستکردن بەدەوام و بابەتى کەفالە بۆ دەستبەکاربون، ئەم چەند ڕونکردنەوەیە بە دەرچوان ڕادەگەیەنین:1- ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (48) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات 12ى شەوى دوشەمە ڕێکەوتى (2019/10/14) تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتى (www.regayzanko.com) بەردەوامدەبێت. 2-(دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2019/10/17)، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.3- وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنها کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربونى بۆ دەکرێت.

دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنوسى.4- داوا لە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەین بە زوترین کات پەیوەندى بەو کۆلێژو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدەن، چونکە دەوامى قۆناخى یەکەمى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: عه‌للاوی تا سه‌ر ئێسقان دژی كورده‌

⋙ كورد داوا له‌ عه‌للاوی ده‌كات میتۆده‌كه‌ی بگۆڕێت

⋙ رژێمی سوریا:لە ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خرایە خوارەوە

⋙ پێداچوونه‌وه‌ بۆ كارنامه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كرێت

⋙ قایمقام و لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان هاووڵاتیان لە چەند کەسێک کە گەڕاونەتەوە قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی کەناڵی زانستی ئەمریکی لەکاتی تاقیکردنەوەیەکدا گیانیلەدەستدا


زۆرترین بینراو