English | عربي



ڕێکخراوێکی ئەڵمانی 10 تۆن دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرد

2018/04/17 | 22:42

هەواڵی کوردستان - ڕێکخراوێکی ئەڵمانی بڕی 10 تۆن دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دابین كرد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستییش دەڵێ ئەو دەرمانە بۆ نەخۆشخاکان دابین کراوە و بەھیچ شێوەیەک بەمەبەستی بازرگانیکردن ناچێتە بازاڕەکانەوە.

ھاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند پاش دوو مانگ لە ھەوڵدانی سەندیکاکەمان توانیمان بڕی 10 تۆن دەرمانی جیاواز لە وڵاتی ئەڵمانیاوە لە ڕێگەی ڕێکخراوی خێرخوازی ئەڵمانی گەیشتە شاری سلێمانی و ڕۆژی چوارشەممە دەدرێت بەکۆگای دەرمانی تەندروستیی سلێمانی.

هەروەها گوتی دەرمانەکان بەسەر نەخۆشخانەی دەربەندیخان و نەخۆشخانەی ھیوا و نەخۆشخانە ھەستیارەکانی دیکە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو دەرمانانە گرنگی زۆری دەبێت بۆ نەخۆشخانەکان لە شاری سلێمانی کە دەرمانەکان ھەمە جۆرن لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دابین کراوە، بۆیە لیژنەیەکی باڵا ئەو دەرمانە دابەش دەکات، بەھیچ شێوەیەکیش بەمەبەستی بازرگانی ناچێتە بازاڕەکانی شاری سلێمانییەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئێران بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بە ناکاراو سیاسی زانی

⋙ بۆ یەخەی سەرۆک کۆمار بگرین

⋙ عه‌بدولمه‌هدى لژنه‌كا سێ كه‌سێ بۆ ب رێڤه‌برنا پاریزگه‌ها نه‌ینه‌وا پێك دئینیت

⋙ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

⋙ بەڤیدیۆ: هاوڵاتیانی موسڵ لەبارەی بەرپرسانی شارەكە زانیاری دەدەنە سەرۆك كۆمار


زۆرترین بینراو