English | عربي



زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین: سبەی دەوام لە سەرجەم کولێژەکان ئارەزوومەندانە دەبێت

2018/04/17 | 20:18

هەواڵی کوردستان - "دەسەڵاتمان داوەتە ڕاگرەکان"

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، سبەی دەوامی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئارەزوومەندانە دەبێ بۆ ئەوەش دەسەڵاتی تەواومان داوەتە ڕاگرەکان.

 

د.

ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەی چوارشەممە (18-4-2018) دەوام لە کولێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئارەزوومەندانە دەبێت، بۆ ئەوەش هەموو ڕاگرەکانم ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانەی پێویستیان بەوەیە دەوام بکەن و تاقیکردنەوەیان هەیە، با دەوامی خۆیان بکەن، ئەوەشی پێویستی نییە با دەوام نەکات بە کەیفی خۆیان".

 

ڕوونیشیکردەوە، کە وه‌كو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین کێشەی داومکردنیان نییە، ئەو بڕیاره‌ی كه‌ دراوه‌ زیاتر تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

 

ئه‌مڕۆ سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر، سبەی چوارشەممە 2018/4/18 لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە".

 

ئەوەشی ڕوونکرده‌وه‌ كه‌ پشووەکە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆماری دووەم لە تورکیا

⋙ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر دەستیپێکرد

⋙ له‌ دوای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌..دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی نیسان کۆتایی دێت

⋙ كەشناسی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی راگەیاند

⋙ ئەمریکا هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ھێلی لەڤ لە دوبەی دەردەکەوێتەوە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە دیوانیە خۆپێشاندەرێكی تر كوژرا


زۆرترین بینراو