English | عربي



سه‌رچاوه‌یه‌ك تێكچوونى دۆخی ئه‌منی سێ پارێزگاى عێراق ئاشكرا ده‌كات

2018/04/17 | 19:42

هەواڵی کوردستان -  

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/ 4/ 2018 ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، دۆخی ئه‌منی سێ پارێزگاى عێراق، تێكده‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین، دۆخی ئه‌منی هه‌ر سێ پارێزگاى به‌غدا و كه‌ركووك و دیاله‌، له‌ماوه‌ى داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تى تێك بچێت، به‌تایبه‌ت ڕۆژانى پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ى ئایارى داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پرۆسه‌ى دیموكراسی عێراق، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشێویی له‌و شارانه‌ دروست بكه‌ن: "هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌ریی بكه‌نه‌ سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگده‌ران".

جێی ئاماژه‌یه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانى عێراق به‌م دواییانه‌ دۆخى ئه‌منییان تێكچوو، به‌تایبه‌ت پارێزگاكانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەنجومەنی ناوەندی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia بەرز ڕادەگرێت

⋙ دەستپێكردنەوەی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخرا

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: دەنگ بە حاکم ئەرکان نادەین بۆ وەزیری داد

⋙ دەرگەھێ خالا گۆمرکا سەرزێری ھاتە گرتن

⋙ به‌رپرسێكی باڵاى ئه‌مریكا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو