English | عربي



دادگایەكی عێراقی سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی بەسەر چەند ئافرەتێكی بیانیدا سەپاند

2018/04/17 | 19:06

هەواڵی کوردستان - ئەمڕۆ سێشەممە دادگایەكی عێراقی سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی تاهەتایی بەسەر چەند ئافرەتێكی بیانیدا سەپاند، كە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.

دادگای فیدراڵیی تاوانەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە چەند بڕیارێكی لەسێدارەدان و بەندكردنی تاهەتایی بەسەر ژمارەیەك ئافرەتی بیانیدا سەپاندووە، كە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و تاوانیان لەنێو خاكی عێراقدا ئەنجام داوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئافرەتێكی فەرەنسی و دوو ئافرەتی رووسی سزای بەندكردنی تاهەتاییان بۆ دەرچوو.

هەروەها بڕیاری لەسێدارەدان بۆ سێ ئافرەتی ئازەربایجانی و قیرغستانی دەرچووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە حكوومەتی بەغدا لەسێدارەدانی 13 كەسی راگەیاند، كە 11یان بە تاوانی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەندەری جاسک لە قەراخی ئاوەکانی کەنداوی فارس

⋙ یەکەمین پیشانگای پسپۆڕی ئێران لە بەغدا

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا رێککەوتننامەى بەرگرییکردن لەیەکتر واژۆدەکەن

⋙ ریال مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

⋙ هیکتۆر بیلیرین بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو