English | عربي



كچی سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ده‌بێته‌ كاندیدی پارتی دەسەڵاتدار

2018/04/17 | 17:54

هەواڵی کوردستان - به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكی توركیاوه‌ ئاشكرا كراوه‌، كچی ده‌نیز بایكال سه‌رۆكی پێشووی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیادا ده‌بێته‌ كاندیدی ئاكپارتی.

جان ئه‌تاكلی كه‌ پێشتر له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌ڵك كاری ده‌كرد و ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ش هی جه‌هه‌په‌یه‌، ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكیدا له‌ رۆژنامه‌ی (بوێر)ی توركیادا ئاشكرای كرد ده‌نیز بایكال و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان رێككه‌وتوون كچه‌كه‌ی بایكال ببێته‌ كاندیدی ئاكپارتی.

ئه‌تاكلی له‌ وتاره‌كه‌یدا نووسیویەتی "ره‌نگه‌ بڕوا كردن به‌و زانیارییه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌ڵك له‌ لایه‌ن بایكاڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت و تایبه‌ته‌ به‌و، بۆیه‌ ئه‌ردۆغان پێی گوتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ زۆر هێرش نه‌كرێته‌ سه‌رم و نه‌رم بن له‌گه‌ڵم، منیش له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كچه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌ كاندیدی ئاكپارتی".

باس له‌وه‌ش ده‌كات، بایكاڵ به‌و رێككه‌وتنه‌ رازی بووه‌.

بایكال پێشتر سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ بوو، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا داده‌نرێت و خاوه‌نی 134 كورسی په‌رله‌مانییه‌.

ئێستەش ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر بازنه‌ی ئه‌نتاڵیا، به‌ڵام له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باشوری کوردستان.. شەڕلەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕویدا

⋙ هێزەکانی هەسەدە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ٣١ چەکداری داعشیان کوشت

⋙ عادل عەبدولمەھدی و ئیمانۆیل ماکرۆن ڕەوشی گشتی عێراق-یان تاوتوێکرد

⋙ گۆڕان لەبەر ئەم هۆکارە خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە

⋙ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌م به‌رپرسانه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : ئاتله‌تیکۆ مه‌درید ١-١ڤیاریال

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : یۆڤینتۆس ١-١ جه‌نه‌وا


زۆرترین بینراو