English | عربي



شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری ئەم وڵاتە بەزۆرەملێ گەڕێندرانەوە

2018/04/17 | 17:18

هەواڵی کوردستان - حكوومەتی توركیا بە زۆرەملێ شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری نایاسایی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاته‌كه‌یان، دوای ئەوەی لە ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ توركیا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا رایگه‌یاند "شه‌ش هه‌زار و 846 هاووڵاتی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ئەوەی به‌ شێوەیەکی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوون".

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی داوە كە دوای راییكردنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌ شارەكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری و ئیزمیره‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ پەنابەرە ئه‌فغانستانییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی روویان له‌ توركیا كردووه‌، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ خشتەی سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

⋙ ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سوریاوە رێککەوتن

⋙ شاناز ئیبراهیم : له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال هیچم نیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم ده‌ستم لێ شتوون

⋙ گومان لەبەشداری گاریس بەیڵ هەیە

⋙ عوسمان دیمبلی لەئەڵمانیا سزا دەدرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی یۆڤێنتۆس دژی ئەنتەر


زۆرترین بینراو