English | عربي



تائێستا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامى یاداشتێکی فراكسیۆنى پارتى نه‌داوه‌ته‌وه‌

2018/04/17 | 16:42

هەواڵی کوردستان -

 

تاكو ئێستا وه‌ڵامی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستانى له‌باره‌ى دانیشتنێكى نائاسایی په‌رله‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش، پێی وایە سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پەیڕەوی ناوخۆی پێشێل کردووە.

نازم هه‌ركى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگه‌یاند: ”ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنى پارتى، یاداشتێكمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی په‌رله‌مانى كوردستان سەبارەت بە پڕۆژه‌یاسای چاكسازى خانه‌نشین، ده‌رماڵه‌ و مووچه‌ پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌“.

 

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە لایه‌نه‌كانى دیكه.‌ تاكو ئێستا هه‌ڵوێستێكى روونیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نییه‌ و نایانه‌وێت ئه‌م پڕۆژە‌یاسایه‌ ده‌رباز بێت، گوتیشی: ”ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنى پارتى سوورین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ پێش هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق“.

 

ئاشکراشی کرد، کە لە ئەگەر‌‌‌‌‌‌‌ى وه‌ڵامنه‌دانه‌وەیان، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان پپێشێلى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كردووه‌، چونكه‌ یاداشته‌كه‌ به‌ واژۆی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان كراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ دوایین كات بوو،‌ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان تا وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، به‌ڵام تاكو ئێستا په‌رله‌مانتاران له‌و دانیشتنه‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەندەری جاسک لە قەراخی ئاوەکانی کەنداوی فارس

⋙ یەکەمین پیشانگای پسپۆڕی ئێران لە بەغدا

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا رێککەوتننامەى بەرگرییکردن لەیەکتر واژۆدەکەن

⋙ ریال مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

⋙ هیکتۆر بیلیرین بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو