English | عربي



وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکرا دەکرێت

2018/04/17 | 16:06

هەواڵی کوردستان -  

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆران ئاشکرا دەکرێت و حکوومەتیش ڕای دەگەنێت کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت دروست نەبووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی (باسنیوز) لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەران.

هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی سەرجەم مووچەخۆران چاوەڕوان دەکرێ لە سەرەتای مانگی داهاتوو، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەست پێ بکات و چەند وەزارەتێک مووچەکانیان وەربگرن.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرەتا لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستییەوە دەست پێ دەکات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەو پارەیە دروست بووبێت کە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەینێرن.

حکوومەتی عێراق کۆتایی مانگی رابردوو بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد، بڕیارە مانگانەش بەردەوامبێت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی بۆ پاشەکەوتی مووچە راگەیاند و بڕی پاشەکەوتی بۆ 10% تاکو 30% کەمکردەوە.

 

 

 

 

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جیرارد: سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە

⋙ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت

⋙ ئێران به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت

⋙ تورکیا هەمدیسان هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

⋙ ڤیدیۆ، لیڤه‌رپوول گۆڵبارانى رۆماى كرد


زۆرترین بینراو


  ⋙ طقس عموم العراق

  ⋙ غرامات المرور

  ⋙ التقديم للبطاقة الموحدة

  ⋙ للحصول على جواز سفر

  ⋙ قنوات واذاعات مباشر