English | عربي



پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەست لەکار کێشانەوەی لە بزووتنەوەکە ڕاگەیاند

2018/04/17 | 16:06

هەواڵی کوردستان - ”گوێم بە ململانێی حزبەکانی کوردستان نەداوە و زۆرجاریش بە هەڵە لێکدراوەتەوە“

 

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، بە فەرمی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە فراکسیۆن و بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.

 

مەسعود حەیدەر لە نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، نووسیویەتی: "دوای دیراسەکردنی چوار ساڵ کارکردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزووتنەوەکە و دوای نۆ ساڵ خەباتکردن لەڕێگەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ میللەتەکەم، گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە دەست لەکار بکێشمەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو حزب و وەکوو فراکسیۆن".

 

لە بەشێکی دیکەی نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەی مەسعود حەیدەردا ھاتووە، ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان، وەکوو کوردێکی بێلایەن لە پەرلەماندا دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: ”ھۆکارەکان زۆرن بۆ گەیشتنم بەم قەناعەتە و لەکاتی گونجاو بۆ بەرێزتانی روون دەکەمەوە".

 

هەر لە نامەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەست لەکار کێشاوەی گۆڕان ئاشکرای کردووە، لەگەڵ ”هاوڕێ کوردەکانم لە پەرلەمان“، وەکو ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی، نەتەوەیی، ئایینی و سیاسی، ”درێغیم نەکردووە و ئەوەی لەتوانام بووە ھەوڵم بۆی داوە بۆ بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد، ھەمیشە لە خەمی قووتی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوومە و گوێم بە حزبایەتی و ململانێ سیاسییەکانی حزبە کوردییەکان نەداوە و زۆرجار تەفسیری ھەڵەی بۆ کراوە و دوور لە گشت ئاکارێک، تۆمەت و تەشھیرم ئاراستە کراوە“.

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه‌ داوایه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌كات

⋙ كوردستان لە پەرلەمانی توركیا ھەرا دەنێتەوە

⋙ 317 ملیار دینار لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان

⋙ هێرشێکى داعش لە هەجین تێکشکێندرا شەڕڤانان شەڕی پاککردنەوەی دوایین پێگەی داعش لە سوریا دەکەن

⋙ ڤیدیۆ.. دەركەوتنی تەنێكی نامۆ لەئاسمانی نیۆیۆرك

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. دەركەوتنی تەنێكی نامۆ لەئاسمانی نیۆیۆرك

⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ


زۆرترین بینراو