English | عربي



چەند زانیارییەك لەبارەی ئەو پێشینانەی حكوومەت كە لای هاووڵاتییانە

2018/04/17 | 14:54

هەواڵی کوردستان -  

بەپێی زانیارییەكانی (باس)، حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری لە رێگەی پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون و هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و قەرزی كشتوكاڵی داوەتە هاووڵاتییان و بەشی زۆری ئەو پارانەش نەگەڕاونەتەوە.

هەرچەندە گۆڕانكاری لە رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران‌ و مووچۆران كراوە، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی، هیچ پێشینەیەك كە پێشتر فەرمانبەران وەریانگرتووە لێیان وەرناگیرێتەوە.

مەدینە ئەیوب شرنەخی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە (باس)ی راگەیاند، وەرگرتنەوەی پێشینە و قەرزەكان لە فەرمانبەران وەستاوەتە سەر باشبوونی دۆخی دارایی، گوتی: “ئەگەر دۆخی دارایی باش بێتەوە، ئەوە دەست دەكرێتەوە بە وەرگرتنەوەی پێشینەكان لە فەرمانبەران، ئەگەریش زۆرە لە ساڵی 2019وە دەست بە وەرگرتنەوەی قەرزەكان بكرێت”.

ئاماژەی بەوەش دا، بەفەرمی یان بە نووسراو حكوومەت دیاریی نەكردووە ساڵی 2019 یان ساڵی 2020 پێشینەكان وەربگرێتەوە، گوتیشی: “پێ دەچێت تاوەكوو كۆتایهاتنی سیستمی پاشەكەوت، پێشینەكانی لە فەرمانبەران وەرنەگیرێنەوە”.

روونیشی كردەوە: “بەدڵنیاییەوە كە داهاتی حكوومەت زیادی كردەوە، حكوومەت لە داهاتوودا دەست بە پێدانی پێشینەكان دەكاتەوە و هەنگاوەكانیشی بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی هاووڵاتییان دەخاتەوە گەڕ”.

ئێستا تەنیا پێشینەكان لە هاووڵاتییانی ئاسایی وەردەگیرێتەوە كە مووچەخۆر نین‌ و بۆ فەرمانبەران وەستاوە.

خەڵەف ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند، لەسەر داوای پەرلەمانتاران، حکوومەت وەرگرتنەوەی ھەموو پێشینەکانی کشتوکاڵ و خانووبەرە و نیشتەجێکردن و ھاوسەرگیری بۆ ساڵی داھاتوو دواخستووە.

گوتیشی: “ھەر ھاووڵاتییەک کە پێشینەی لە بانکەکانی حکوومەتی ھەرێم وەک قەرز وەرگرتووە، لە ساڵی 2018 لێیان وەرناگیرێتەوە و دواخراوە بۆ ساڵی 2019، بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە زیادەیەکی بچێتە سەر، ئەوەش لەم قەیرانەدا ھاوکارێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی ئەو جۆرە پێشینانەیان وەرگرتووە”.

بەگشتی زیاتر لە 620 هەزار كەس لە گشت پێشینەكانی حكوومەت سوودمەند بوونە.

سەباحەت حەمە تاهیر، بەڕێوبەری بانكی خانووبەرە لە وەزارەتی داریی بە (باس)ی گوت: “تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێی حكوومەت نییە بۆ دەستپێكردنەوەی پێشینەكان یان وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینە لە مووچەخۆران، ئەمساڵیش هەروا دەبێت”.

 

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جیرارد: سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە

⋙ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت

⋙ ئێران به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت

⋙ تورکیا هەمدیسان هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

⋙ ڤیدیۆ، لیڤه‌رپوول گۆڵبارانى رۆماى كرد


زۆرترین بینراو


  ⋙ طقس عموم العراق

  ⋙ غرامات المرور

  ⋙ التقديم للبطاقة الموحدة

  ⋙ للحصول على جواز سفر

  ⋙ قنوات واذاعات مباشر