English | عربي



حەشدی شەعبی لە مەخموور هێشتا یاسای عورفی پەیڕەو دەكات

2018/04/17 | 14:54

هەواڵی کوردستان - ="حكوومەتی عێراق لە ڕێككەوتنەكە پاشگەز بووەتەوە"

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، رای دەگەیەنێت ناتوانن سەرجەم دامودەزگاكان بگەڕێننەوە بۆ مەخموور و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە قەزاكە تاكوو ئێستاش حەشدی شەعبیی لێیە و یاسای عورفی تێدا پەیڕەو دەكرێت.

 

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند پێشتر لەسەر داواكاریی ئەوان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیار لەسەر كردنەوەی ڕێگەی نێوان هەولێر مەخموور دراوە".

 

گوتیشی: "بەپێی ڕێككەوتنەكە پێویست بوو حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان لە قەزای مەخموور بڕۆنە دەرەوە و دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بچنەوە ناو قەزاكە".

 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، جەخت دەكاتەوە كە بەلای ئەوانەوە تاكوو ئێستاش لە مەخموور یاسای عورمی برەوی هەیە و حەشدی شەعبیش هێشتا لە قەزاكە نەكشاوەتەوە تاكوو ئەو هەنگاوەش نەنێرێت، ناتوانین تەواوی دامودەزگاكان بگەڕێنینەوە بۆ قەزاكە".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆماری دووەم لە تورکیا

⋙ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر دەستیپێکرد

⋙ له‌ دوای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌..دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی نیسان کۆتایی دێت

⋙ كەشناسی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی راگەیاند

⋙ ئەمریکا هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ھێلی لەڤ لە دوبەی دەردەکەوێتەوە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە دیوانیە خۆپێشاندەرێكی تر كوژرا


زۆرترین بینراو