English | عربي



نێچیرڤان بارزانی: کێشەی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی چارەسەر دەکرێت

2018/04/17 | 13:42

هەواڵی کوردستان -

رۆژی سێشەممە 17/4/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە، لەوانە چارەسەرکردنی کێشەی خانووە نایاساییەکان و زێدەڕۆییەکان و بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەبێ کێشە.سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا رایگەیاند، کە پرۆژەیاسایەکیان بۆ چارەسەکردنی کێشەی خانووە زێدەڕۆییەکان و داناو دانانی سنوورێک بۆ زیادبوونیان و دەینێرن بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگ لەسەر دانی.نێچیرڤان بارزانی بێ ئاگایی خۆی لە چوونی ھیچ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشان دا و رایگەیاند، ”منیش لە راگەیاندن بیستوومە“.سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی، رایگەیاند، وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لە ھەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوەی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە پرۆژەیاسایەکی زۆر گرنگە، ھیوای خواست بە زووترین کات پەسەند بکرێت.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جیرارد: سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە

⋙ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت

⋙ ئێران به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت

⋙ تورکیا هەمدیسان هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکانی لیڤەرپوول و ڕۆما بەبێژەری کوردی

⋙ ڤیدیۆ، لیڤه‌رپوول گۆڵبارانى رۆماى كرد


زۆرترین بینراو


  ⋙ طقس عموم العراق

  ⋙ غرامات المرور

  ⋙ التقديم للبطاقة الموحدة

  ⋙ للحصول على جواز سفر

  ⋙ قنوات واذاعات مباشر