English | عربي



بۆ ئەمساڵی خوێندن لیستێك بۆ خواردەمەنیەكانی فرۆشگای قوتابخانەکان داندراوە

2019/09/23 | 20:54

هەواڵی کوردستان -

بە پێی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان نێردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن بە پێی لیستێکی دیاریکراو خواردەمەنی بە قوتابیان دەفرۆشرێت.

تەھا محەمەد گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە پێی لیستێکی دیاریکراو کە لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەرکراوە، پێویستە فرۆشگای قوتابخانەکان خۆیان لە فرۆشتنی چەند خواردن و خواردنەوەیەك بەدوور بگرن، لەوانەش خواردنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزە بەخشەکان بە ھەموو جۆرەکانیانەوە، لەگەڵ چپس، هەروەها چەرەزاتی توێکڵدار بە گشتی، لەگەڵ بنێشت، سماق، لیمۆندزی، تەمەرھیندی، نانە قەیسی و ھەموو جۆرە خواردنێك کە لە ڕۆن و زەیتدا سوور بکرێتەوە، ھەروەها هەموو جۆرە نەستەلە و شەکرۆکەیەکی ھاوشێوەی جگەرەش قەدەخەیە.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە کاتی سەردانی لیژنە تەندروستیەکان بۆ فرۆشگای قوتابخانەکان لە بوونی ھەر حاڵەتێکی لەو جۆرە، خاوەنی فرۆشگاکان ڕووبەرووی لێپیچینەوەی یاسایی و دارایی دەبنەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا له‌ مه‌كسیك بۆ 1890 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

⋙ لە رۆژی نێودەوڵەتی هۆشیاری مین هەرێمی کوردستان؛ مینلابەرێك بەھۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیلەدەستدا

⋙ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس

⋙ توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٨٧٨ حاڵەت

⋙ ھۆشداری لە خراپی رەوشی تەندروستی تاران دەدرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە

⋙ به‌ڤیدیۆ.. نامۆ و مازیار كلیپێكى دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو