English | عربي



ئەو وادەیەی کە وەزارەتی ناوخۆ بۆ چەکی بێ مۆڵەت داینابوو کۆتایی دێت

2019/09/12 | 02:12

هەواڵی کوردستان -

سەرۆکى لێژنەى پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند بەمەبەستى بنبڕکردنى هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت حکوومەت هەوڵەکانى خستۆتەگەڕ و سەرەتا ئامارێکى گشتى بۆ چەکى بێمۆڵەت دەکرێت.

 

رێڤینگ هرورى سەرۆکى لێژنەى پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز) ى راگەیاند: "حکوومەتى هەرێم بەهەموو توانایەک هەوڵ دەدات رێگرى بکات لە دیاردەى هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت لەلایەن هاووڵاتیانەوە چونکە دەبێت چەک تەنیا لەدەست هێزە ئەمنییەکان بێت ئەوانەى لەچوارچێوەى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و پێشمەرگەوە رێکخراون، ئەوانەشى مۆڵەتى هەڵگرتنى چەکیان هەیە دەتوانن چەک هەڵبگرن چونکە بابەتى پێدانى مۆڵەتى چەک و هەڵگرتنى لەلایەن پەرلەمانەوە بە یاسا رێکخراوە".

 

گوتیشی: "وەزارەتى ناوخۆ پەیوەندیدارە بەم بابەتەوە و ئەوان مۆڵەت دەدەن بەوکەسانەى کە دەیانەوێت چەکیان لابێت، ئەویش بەپێى چەند مەرج و رێنماییەکى تایبەت دەبێت".

 

راشیگەیاند" دواى ئەو بارودۆخەى کە کوردستانى پێداتێپەڕى بەهۆى هێرشى چەکدارانى داعش بۆ سەر کوردستان ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتى بوونە خاوەنى چەکى سووک و مامناوەند تەنانەت چەکى قوڕسیش ئەویش بەمەبەستى پاراستنى نیشتیمان بوو لە داگیرکەران، بەڵام دوایى ئەو چەکانە رادەستى وەزارەتى ناوخۆ نەکراونەتەوە و تائێستاش هەرلەدەستى خەڵکدان".

 

ئەوەشى خستەڕوو"وەزارەتى ناوخۆ مانگى ئەیلولى ئەمساڵى وەکو دوا وادە دەستنیشانکردووە بۆ رادەستکردنەوەى ئەو چەکانەى کە لە دەستى هاووڵاتیاندان بۆیە لێرە بەدواوە وەزارەت مافى ئەوەى هەیە هەر هاووڵاتییەک چەکى بێ مۆڵەتى لابێت دەستى بەسەردابگرێت".

 

سەرۆکى لێژنەى پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بڕیارە سەرەتا ئامارێک بۆ تەواوى ئەو چەکانە بکرێت کە بێ مۆڵەتن پاشان هەنگاو بۆ بنەبڕکردنى هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەت بدرێت چونکە رۆژانە چەندین کارەسات و رووداوى دڵتەزێن لەرێگەى چەکەوە ئەنجام دەدرێت بەهۆی ئەوەى هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت چەک بەدەست بهێنێت، جگەلەمەش بازاڕەکانى مامەڵەکردن بەچەک دابخرێن بۆئەوەى چەک چەک تەنیا لەدەست ئەو کەسانە بێت کە پاراستنى وڵاتیان لەئەستۆیە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕۆژی نوێ - مەهاباد - 19-01-2020

⋙ بابردوو بووە باشترین فیلمی فێستیڤاڵێکی نەتەوەیی ئێران

⋙ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ: موچەی خانەنشینی رەتدەکەینەوە

⋙ داواكاری گشتی هەرێم: ساڵی رابردو 982 سكاڵا له‌سه‌ر مافی گشتی جوڵێندراون

⋙ 22 سم بەفرێ ل سەنتەرێ ناحیا کانی ماسێ بارینە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ: لەناو خاکی سوریا ئەمریکا رێگری لەهێزەکانی روسیا دەکات

⋙ ڤیدیۆ..هەواڵی مردنی شازادە وەلید بن خالید بەدرۆدەخرێتەوە


زۆرترین بینراو