English | عربي



به‌وێنه‌.. په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانی له‌ نێو باخی گشتیی هەڵەبجە دانرا

2019/09/12 | 01:06

هەواڵی کوردستان -

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشەممە له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ناو باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانی لادرا.

 

كامه‌ران مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "دانانی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ وه‌ك سمبولێکە بۆ سه‌رجه‌م منداڵانی ونبوو، مانا به‌خشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانی مناڵه‌كانیانن یاخود چاوه‌ڕوانی كه‌سوكاریانن و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌".

 

گوتیشی: "په‌یكه‌ره‌كه‌، په‌یكه‌ری (م.فه‌خره‌دین حاجی سه‌لیم)ه‌، كه له‌ تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا‌ كۆمه‌ڵێك منداڵی شه‌هیدبوون و سێ له‌ منداڵه‌كانیشی ونبوون، هه‌تا ئه‌و چركه‌ ساته‌شی كه‌ خۆی کۆچی دوایی كرد، شاد نه‌بووه‌وه‌ به‌ منداڵه‌ ونبووه‌كانی".

 

هاوكات، هونه‌رساحێب، په‌یكه‌رسازی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌باره‌ی درووستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌وه‌، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ ماددەی (فایبه‌ر گڵاس) درووستكراوه‌ و نزیكه‌ی دوومانگ كارم تێداكرد، به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه‌ش زیاتر له‌ سێ مه‌تره‌".

 

ڕۆژی (16|31988) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌عسه‌وه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیابارانكرا، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی 5 هه‌زاری هاوڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌ و برینداربوون و ونبوونی سه‌دانی دیكه‌، درووستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ش وه‌ك هێمایه‌كه‌ بۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ له‌ ‌تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا منداڵه‌كانیان ونبوون و هه‌تا ئیستاش چاوه‌ڕوانییان ده‌كه‌ن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاژه‌ڵانى گه‌رمیان ده‌كوترێن

⋙ ئەمڕۆ بازاڕی گەورەی تارانیش مانی گرت

⋙ دامه‌زراندن

⋙ ئەحمەد ئەسکەندەری: نارەزاییەکانی لە ئێران کاریگەریان لەسەر ئایندەی رژێمی ئێران دەبێت

⋙ بریتانیا راپۆرتێک دەربارەی دەست تێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتودا بڵاودەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد


زۆرترین بینراو