English | عربي



عەلی باپیر: ئێمە لەگەڵ دەستورێکین کە ڕەنگدانەوەی تەونی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی خۆمان بێت

2019/09/12 | 00:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-پاش ئەوەى ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان سەردانى مەکتەبى ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامیان کرد، لە لایەن عەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى و فراکسیۆنى کۆمەڵەوە پێشوازیان لێکرا.عەبدولستار مەجید بەشداربوى کۆبونەوەکەو سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان لە بلاوکراوەیەکدا ئامانجی سەردانەکەى ئاشکراکردوە و دەڵێت " ئامانجى سەردانى ئەم بەڕێزانە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمەڵ و زانینینی دید و هەڵوێستی ئێمە لەسەر پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان بوە" .دەربارەى پرسی دەستورعەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاندوە" دەستور پەیمانێکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی نێوان خەڵک و دەسەڵاتە، ئەرک و مافی هاوڵاتی و دەسەڵات و سیستمی سیاسیی وڵات دیاریی دەکات ".عەلى باپیر وتوشیەتى "ئێمە لەگەڵ دەستورێکین، کە ڕەنگدانەوەی تەونی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی خۆمان بێ و دەستەبەری یەکڕیزی و پێکەوەیی سیاسیی بکات" .عەلى باپیر وتوشیەتى "کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ سیستمێکی پەرلەمانییدایە کە بنەماکانی دادپەروەریی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بچەسپێنێت" .دەربارەى رۆلى ئاین لە دەستورى هەرێمى کوردستان ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاندوە"پێگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەک ئاین و باوەڕی زۆرینەی رەهای خەڵکی کوردستان دەبێ لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا پارێزراو بێت و هیچ بڕگە و مادەیەکیشی نابێت ناکۆک بێت لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە مافی سەرجەم پێکهاتە و کەمایەتییە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکە کە بەشێکن لە کۆمەڵگەی ئێمە بپارێزرێت ".دەربارەى کێشەکانى هەرێم و بەغداد عەلی باپیردەڵێت" پێویستە حکومەتی هەرێم لەم بابەتەدا ژیرانە و هەستیارانە مامەڵە بکات، بەرژەوەندی و گوزەرانی خەڵک و موچەخۆران بخاتە پێش بەرژەوەندی کەمینەیەکی دەستڕۆیشتوو کە قازانجیان لە ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدادایە" .عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ کە بەشداری کۆبونەوەکە بو ڕایگەیاند "ئێمە پرۆژەیاسایەکی زۆر باشمان بێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە بۆ دروستکردنی دەستەی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەیاساییکردنی ئەو دۆسێیە و دەرهێنانی لە دەست و ئەجێندای هەندێ حزب و شەخس" .دەربارەى پرسی کەرکوک، عەلی باپیر ئاشکرایکرد "سیاسەتی هەڵە و بەرژەوەندی حزبیی و پەراوێزخستنی ئەوانی دیکە لە کەرکوک، دۆخێکی خولقاندوە کە بەتەواوی کاریگەری لەسەر پێکهاتەی کورد و دیمۆگرافیای شارەکە کردوە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەی لایەنگری یەکڕیزی و پێکەوەیی هێزە سیاسییە کوردستانییەکانین لەو شارە، بەڵام بە هەمو شێوەیەکیش دوبارەکردنەوەی حوکمڕانی و دەسەڵاتدارێتی ڕابردوی کەرکوک ڕەتدەکەینەوە و بەسەرچاوە و هۆکاری سەرەکی هەمو ئەو نەهامەتیانەی دەزانین کە بەسەر خەڵک و خاکی کەرکوکدا دێت".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ بۆ وه‌لاتيان: ڤان جۆره‌ ده‌رمانان نه‌كرن

⋙ سلێمانی.. لەبارەی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەوە داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

⋙ خورماتوو.. بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا

⋙ وەزارەتى بازرگانى بەدواداچوون بۆ جۆرە خۆراکێکى مانگانەى هاووڵاتیان دەکات

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیروزباهی ل قونسولێ نوو یێ ئیرانێ كر

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئالان جه‌مال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

⋙ ڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی دزیکردن لە یەکێک لە گەرەکەکانی هەولێر


زۆرترین بینراو