English | عربي



لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لە دژی محەمەد حەلبوسی بەرز كرایەوە

2019/09/12 | 00:06

هەواڵی کوردستان - تانە لە تەواوی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەدرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدراڵی، سكاڵایەكی یاسایی لە دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرز كردەوە بە هۆی ئەوەی سەرۆكی خولی نوێ، دانیشتنەكانی پەرلەمان لە پەخشی راستەوخۆدا ناگوازێتەوە.

شروق عەبایچی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سكاڵای یاسایی لە دژی حەلبوسی تۆمار كردووە و تانەشی لە هەموو دانیشتنەكانی خولی نوێی پەرلەمان و بڕیارەكانی ئەم خولەی پەرلەمان داوە.

عەبایچی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە سكاڵای لەسەر حەلبوسی بەرز كردووەتەوە بە هۆی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانەوە، كە لە خولی نوێدا پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەكانی پەرلەمانی پەك خستووە، بەمەش دەستووری هەمیشەیی عێراقی پێشێل كردووە.

پەرلەمانتارەكەی پێشووی عێراقی ئاماژەی بەوەش داوە كە لە دەستووری عێراقدا، لە مادەی ٤٩، دووپات كراوەتەوە كە دەبێ كاركردنی پەرلەمان لەژێر چاودێری هاووڵاتیانی عێراقدا بێت، هەروەها دادگای فیدراڵییش بڕیاری داوە ئەو دانیشتنانەی پەرلەمان كە بە ئاشكرا ئەنجام نادرێن، دانیشتنی نادەستووریین، تەنها ئەگەر بە دەنگدانی پەرلەمان و بە هۆی پێویستیەكەوە بێت".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کاردانەوەی مسکۆ بە هەڕەشەی تورکیا لە کوردی سووریا

⋙ سبەی چوار شەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

⋙ كه‌ركووك.. فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بەرپرسێکی پۆلیس دەرچوو

⋙ مەحما خەلیل: ٣٦٣ هەزار شنگالی تا ئێستەش لە کەمپەکان دەژین

⋙ لەناوچەیەكی هەرێمی كوردستان پلەی گەرما بۆ دو پلەی ژێر سفر دادەبەزێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو

⋙ ب ڤیدیۆ: دووماهی ئامارا رەڤاندی و رزگاركریێن ئێزدی هاتە راگەهاندن


زۆرترین بینراو