English | عربي



بە 6 خوێندکار تەنها 1 ژوریان بەردەکەوێت سلێمانی؛ بەشەناوخۆییەکان بەڕوى خوێندکاراندا دەکرێنەوە

2019/09/11 | 23:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-بەڕێوبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانى ناوشارى سلێمانى، ئاگاداری خوێندكارانى بەشەناوخۆیەكانی پێنج بەشی زانکۆی سلێمانی دەکات "رێکەوتی 14/9/2019  دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشەناوخۆییەكانی ناوشار". بەگوێرەی ئاگاداریەک، كۆلێژەكانی پەرستاری، دەرمانسازی، ڤێتەرنەری، ددان و پزیشكی گشتی  رۆژی شەمە رێکەوتی 14/9/2019 دەرگای بەشە ناوخۆییەکانیان بەرودا دەکرێتەوە.بەرێوبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانى ناوشار ئاماژەى بەوەداوە کە پێویستە رۆژی شەممە، کاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی کچە خوێندکارەکان لە بەشەناوخۆیی ئیسكانی كچان و كورانیش لە  بەشی  دوی بەشەناوخۆیی مەجید بەگ ئامادەبن بۆ وەرگرتنى بەشی ناوخۆیی.لەراگەیەندراوەکەیدا، بەرێوبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانى مەرجەکانى وەرگرتنى بەشەناوخۆییەکانى بڵاو کردوەتەوە کەبەمشێوەیەى خوارەوەیە.ڕێنمایی و مەرجەكان:یەكەم:تەنها ئەو خوێندكارانە مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆییان هەیە كە ساڵی رابردو ناویان تۆمار كراوە و بەشى ناوخۆییان وەرگرتوە.دوەم:پێویستە خوێندكار لەگەڵ خۆیدا باجی زانكۆ و كارتی زانیاری پێبێت، هەر خوێندكارێك باجی زانكۆی نەبوو پێناسی باری شارستانی، هەر خوێندكارێكیش بە هەر هۆكارێك نەیتوانی خۆی ئامادە بێت كارئاسانی بۆ دەكەین بەو مەرجەی هاورێكەی پێناس و كارتی زانیاری ئەو خوێندكارەی پێبێت.سێیەم:هیچ بڕە پارەیەك لە خوێندكاران وەرناگیرێت.چوارەم:هەر خوێندكارێك پێویستە لەگەڵ خۆیدا بەتانی و دۆشەك و سەرین لە ماڵەوە بهێنێت.پێنجەم:بەشی ناوخۆیی ئیسكانی كچان ( جەناحی یەك، دوو، سێ) خوێندكاران بە چوار كەسی و شەش كەسی دەتوانن ژورێك وەربگرن، عەلی كەمالی كچان هەموی بە شەش كەسی دابەش دەكرێت، قەزازی كچان چوار خوێندكار پێكەوە ژورێك وەردەگرن.هەرچی كورانی بەشە پزیشكیەكانە، لە مەجیدبەگ بەشی یەك و دو بە شەش خوێندكارەوە دەتوانن ژورێك وەربگرن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ خشتەى دابەشکردنى موچەى ئەمڕۆ وسبەى بەم جۆرە یە

⋙ موچەی كەمئەندامانی دەرچو لە لیژنە پزیشكییەكان دابەشدەكرێت

⋙ بەرەی عەرەبی کەرکوک سکاڵا لە دژی حزبە کوردستانییەکان تۆماردەکات

⋙ پارتی دەیەوێ دەستكەوتی چی بێت لە كەركوك

⋙ له‌ نێوان مه‌رکه‌زییه‌ت و لامه‌رکه‌زییه‌تدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. تابلویێ تیپا دهۆک یا هونەرێ مللی د ناڤ فلمه‌ ڤیسته‌ڤالا دهۆكێ دا

⋙ به‌ڤیدیۆ.. نازدار جزیری كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌


زۆرترین بینراو