English | عربي



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن سەرۆک وەزیرانى لوبنانەوە پێشوازى لێکرا

2019/09/11 | 23:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-پاش ئەوەى ئەمڕۆ بەسەردانێک قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەشت بە بەیروتی پایتەختى لوبنان، ئێوارەى ئەمڕۆ لە بەیروت لە لایەن سەعد حەریرى سەرۆک وەزیرانى لوبنانەوە پێشوازى لێکراو پێکەوە کۆبونەوە.جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکیدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک دەربارەى کۆبونەوەکەى لەگەڵ سەعد حەریرى دەڵێت"  ئەمڕۆ لە بەیروت لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەعد حەریری کۆبومەوە"قوباد تاڵەبانی نوسیویەتیشی "باسمان لە پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان کرد"هەردولا، جەختیان کردوەتەوە لە گرنگی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەرمی لوبنان لە هەرێمی کوردستان.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جڤاتا پارێزگه‌ها دهۆكێ دێ كۆمبوونه‌كا ئاسايى ل دۆر ئاريشێن قوتابخانا و فرۆشگه‌هێن وان ئه‌نجام ده‌ت

⋙ به‌رنامه‌ ی تان و پۆ - 15-09-2019

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 15-09-2019

⋙ ڕۆحانی و ئەردۆغان دیداریان کرد

⋙ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە جەختیان لە هاریکاری دوقۆڵی لەبوارە جیایاکاندا کردەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كاتێك هونه‌ر و ڕاست تێكه‌ڵى یه‌كدى ده‌بن

⋙ قایمقامی هەڵەبجە پەیامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی تابلۆ نایابەكانی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوە


زۆرترین بینراو