English | عربي



وێنە: لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا

2019/09/11 | 22:30

هەواڵی کوردستان - خەندان-ئەمڕۆ 11/9/2019 لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە لە مەراسیمێکدا شایستەدا بەئامادەبونی پارێزگارى هەڵەبجە و کاربەدەستە باڵاکانى شارەکە وھاوڵاتیان و کەسوکاری منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە، لە باخی گشتی ھەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا .

پەیکەرەکە لە شێوەی مامۆستا فەخرەدین حاجی سلیم نەخشێنراوە و کراوە بە سمبولى چاوەڕوانى و هیواى کەسوکارى ونبوەکانى کیمیابارانى هەڵەبجە، مامۆستا فەخرەدین خاوەنی دو منداڵی ونبو بوە و تاوەکو لە ژیاندابو لە ھەوڵی بەردەوام دابوو بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە و ئاشناکردنەوەیان  بە کەسوکاریان، بەڵام مامۆستا فەخرەدین بە ونبوەکانى خۆى نەگەشتەوە و وەفاتى کرد.

پەیکەرەکە لەلایەن ھونەرمەند ھونەر ساحب-ەوە دروستکراوە و پارێزگاری ھەڵەبجە سپۆنسەری کارەکەى کردوە.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/19119201969979379_2453262851618259_6605391532079972352_n








زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پارە دزراوەکان لەهۆڵی دادگایکردنەکەی عومەر بەشیردا نیشاندران

⋙ بە فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی

⋙ یاداشتێک ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت ئه‌ندامێكی تەڤگەری ئازادی زیاتر لە چوار مانگە لە هەولێر دەستگیرکراوە

⋙ كتێبخانەكەی مەلا عەبدولكەریم مودەڕڕیس بەخشرا

⋙ لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەرزەکان دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێرێكى جیاوازى هه‌ڵكه‌ندن

⋙ به‌ڤیدیۆ.. گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به‌ ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه‌


زۆرترین بینراو