English | عربي



ترەمپ: لەشكركێشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق هەڵەیەكی قەبە بو

2019/09/11 | 21:54

هەواڵی کوردستان - خەندان-سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لەشكركێشی وڵاتەكەی بۆ سەر خاكی عێراق هەڵەیەكی قەبە بو كە ئەنجامدرا، وتیشی هەوڵی ئەوە نادەن سیستەمی دەسەڵاتی ئێران بگۆڕن.

لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند "لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو، ناشمانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین".

 پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ جێگرتنەوەی پێگەكەی بۆڵتن

سەبارەت بە دورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ترەمپ وتی "هاوڕا نەبوم لە نزیكبونەوەی بۆڵتن لە نمونەكانی هاوشێوەی لیبیا"، سەبارەت بەو بابەتەش ئاماژەی بەوەكرد لە ئێستادا پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ جێگرتنەوەی پێگەكەی بۆڵتن.دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە "بە جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی راگەیاندوە كە كۆشكی سپی چیتر پێویستی بە كارەكانی ئەو نەماوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دامه‌زراندن

⋙ ئەحمەد ئەسکەندەری: نارەزاییەکانی لە ئێران کاریگەریان لەسەر ئایندەی رژێمی ئێران دەبێت

⋙ بریتانیا راپۆرتێک دەربارەی دەست تێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتودا بڵاودەکاتەوە

⋙ هەسەدە: هیچ رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی تەلتەمرو رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە سوریا و روسیا نییە

⋙ "جێگەی دەستخۆشییە کە سەرۆکوەزیران بایەخی زۆر بە سلێمانی و هەڵەبجە دەدات"

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد


زۆرترین بینراو