English | عربي



یاسایەکی پەرلەمانی عێراق زیان لە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەدات

2019/09/11 | 21:54

هەواڵی کوردستان -

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد بە پێی یاسای ھەموارکراوی بەڕێوەبردنی دارایی عێراق بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، دەبێ ھەرێمی کوردستان دوو جار پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات، ئەوەش زیانی زۆری لێ دەدات.

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە پێی یاسای ھەموارکراوی بەڕێوەبردنی دارایی عێراق، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، ھەرێمی کوردستان دەبێت پڕۆژە یاسای خۆی ئامادە بکات و پەسندی بکات، ئەوجار بینێرێتە پەرلەمانی عێراق و لەوێش بڕگە بڕگە دەنگی لەسەر بدرێت.

شێروان میرزا گوتیشی ئەوە زیانی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دەدا، چونکە لەوانەیە زۆر بڕگەی ناو پڕۆژەکە ڕەت بکرێنەوە، لە کاتێکدا لەوانەیە شتی گرنگ بن بۆ ھەرێمی کوردستان.

شێروان میرزا باسی لەوەش کرد کە لە میانی کۆبوونەوەی چەند ڕۆژ پێش ئێستەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشنیازیان کرد کە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تانە لەو بڕیارە بدەن، یان دەکرێ شاندی ھەرێمی کوردستان کە لەو ڕۆژانە دەچێتە عێراق، یەکێک لە داواکارییەکانی ھەڵگرتنی ئەو بڕیار و مەرجەی تایبەت بە بودجە بێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاژه‌ڵانى گه‌رمیان ده‌كوترێن

⋙ ئەمڕۆ بازاڕی گەورەی تارانیش مانی گرت

⋙ دامه‌زراندن

⋙ ئەحمەد ئەسکەندەری: نارەزاییەکانی لە ئێران کاریگەریان لەسەر ئایندەی رژێمی ئێران دەبێت

⋙ بریتانیا راپۆرتێک دەربارەی دەست تێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتودا بڵاودەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد


زۆرترین بینراو