English | عربي



چین لە گومرگی زیادکراوی 16 کاڵای ئەمریکی خۆشدەبێت

2019/09/11 | 20:48

هەواڵی کوردستان -

خەندان-لە هەنگاوێکدا بۆ نیشاندانی نیازپاکی، وەزارەتی دارایی چین بڕیاریدا بە لێخۆشبونی گومگری 16  کاڵای ئەمریکی کە پێشتر لەسەریانی زیادکردبو.بەگوێرەی ئەنوجومەنی لیژنەی گومرگی چین، بڕیاری لێخۆشبونەکە لەدوای رێکەوتی17 ی ئەم مانگە کارا دەکرێت و هەریەکە لە بەرهەمەکان" رۆبیان، گریسی ئۆتۆمبێل ، برینپێچی کیمایی بۆ شێرپەنجەی تیادایە".ئەنجومەنەکە ئاماژەشی بەوەداوە، لە داهاتودا بەردوام دەبێت لە لێخۆشبونی گومرگی ئەو کاڵا ئەمریکیانەی کە زیان بە کەرتی پیشەسازی و دەستی کار و ژینگە دەگەیەنێت.ئەنجومەنی لیژنەی گومرگی چین، بریاریشیداوە لە رێکەوتی2ی ئەم مانگەوە تا رێکەوتی18 ی مانگی داهاتو، داخوازی نوێنەری وەبەرهێن و پیشەوەرە ناوخۆیەکانی ئەو وڵاتە گەڵاڵە دەکات سەبارەت بە لێخۆشبونی گومرگی ئەو کاڵایانەی کە دەیانەوێت.رێکەوتی ١٥ی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی سەپاندنی گومرکی لەسەر لە سەدا 25ی کاڵا هەناردەکانی وڵاتی چین-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو ریکارەی  ئیدارەکە لەسەر هەناردەی کاڵای چینی، بە بەهای 50  ملیار دۆلار کاڵای هەناردە، گومرکی دەچێتە سەر، هەرزو لە هەنگاوێکی پەرچەکرداردا، بەرپرسانی وڵاتی چین رایانگەیاند، بەهەمان شێوەی ئیدارەی ترەمپ تۆڵە لە ئەمەریکا دەکەنەوە و سەدا 25 گومرک دەخەنە سەر کاڵا هەناردەکانی ئەو وڵاتە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دواین زانیاری لەسەر بۆردومانەكەی توركیا لە زاری بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتەوە

⋙ سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ راگەهاندنەک بەلاڤکر

⋙ هێڵكارى بۆ رێگاى هه‌ولێر – كۆیه‌ دەكرێت

⋙ نێچیرڤان بارزانی ئیدانه‌ی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات

⋙ مەزڵووم کۆبانێ : تورکیا پلانی خۆی لە هێرش و داگیرکاریەوە گۆڕیوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. فڕۆکەیەکی ئێرانی کۆنترۆڵی لەدەستدا

⋙ بەڤیدیۆ: لەپارێزگای زیقار سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون


زۆرترین بینراو