English | عربي



جێگری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا داوای ریفراندۆمی دوەم دەکات بۆ برێکزیت

2019/09/11 | 20:48

هەواڵی کوردستان - خەندان-پارتی کرێکاری بریتانیا، داوای بەڕێوەچونی ریفراندۆمی دوەم دەکات بۆ چونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لەیەکێتی ئەوروپا"بێرکزیت".تۆم واتسن، جێگری پارتی کرێکارانی بریتانیا دەڵێت" ئەم پارتە داوای بەرێوەبردنی ریفراندۆمی دوەمی بێرگزیت دەکات، بوریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، چەندین جار جەختیکردوەتەوە کە 31ـی ئۆکتۆبەری 2019، بریتانیا بەڕێککەوتن و یان بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەروپا دەکشێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، واتسن داوایکرد کە جۆنسن توشی روگیری نەکرێت لە پێداگری" برێکزیت بەرێکەوتن و بێ رێکەوتن" و هاوکات قەیرانی برێکزیت-ی بە قوڵترین قەیرانی بریتنایا وەسف کرد لەدوای جەنگی دوەمی جیهانیەوە.

ناتوانایی لە پرۆسەی چونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، تا ئێستا  بوەتە هۆی کۆتایی هاتنی کاری دو دەوڵەتی دەیڤد کامێرۆن و تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشوی بریتانیا .رێکەوتی 4ی ئەم مانگە ئەنجومەنی لۆردانی بریتانیا، گەڵالەیەکیان پەسەند کرد کە  پشتگیری  لە چونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە بی ڕێککەوتن لەگەڵ  یەکێتیەکە دەکات  .خەڵکی بریتانیا، ساڵی 2016  بە بەشداری لە ریفراندۆم  بە زۆرینە  دەنگیاندا بە چونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ موچەی كەمئەندامانی دەرچو لە لیژنە پزیشكییەكان دابەشدەكرێت

⋙ بەرەی عەرەبی کەرکوک سکاڵا لە دژی حزبە کوردستانییەکان تۆماردەکات

⋙ پارتی دەیەوێ دەستكەوتی چی بێت لە كەركوك

⋙ له‌ نێوان مه‌رکه‌زییه‌ت و لامه‌رکه‌زییه‌تدا

⋙ هاووڵاتییان و بازرگانانی عێراق بەرهەمە تورکییەکان بایکۆت دەکەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. تابلویێ تیپا دهۆک یا هونەرێ مللی د ناڤ فلمه‌ ڤیسته‌ڤالا دهۆكێ دا

⋙ به‌ڤیدیۆ.. نازدار جزیری كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌


زۆرترین بینراو