English | عربي



سلێمانی.. سەرپێچیکارێکی ژینگە دەستگیرکرا

2019/09/11 | 20:48

هەواڵی کوردستان -

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوو چالاکى جیاوازدا لە سنووری پارێزگاکە کەسێک دەستگیرکرا و 3 کورەى خەڵوزیش تێکدران .

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی ژینگە و دارستانی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (گاپیڵۆن) لە پێناو پاراستنى سنوورەکەیان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى بڕینى دارى داستانەکان بوو هاوکات دەستگیرا بەسەر 2 تراکتۆر دارى تەڕدا".

ڕاشیگەیاند: "هەمان مەفرەزە لە ئەنجامى کێوماڵکردنى سنوورەکەیان توانیان 3 کورەى خەڵوز تێک بدەن و دەست بەسەر 1 ماتۆڕسکیل و 3 داوى ڕاوکردندا بگیرێت کەلە لایەن سەرپێچیکارانەوە بەجێ مابوون ".

گوتیشی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتی تەندروستی: رێکاری یاسایی بەرامبەر هه‌ر پڕوپاگەندەیەک دەگرینه‌ بەر

⋙ ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بیانیدا گرت

⋙ قەڕەیلان: ڕژێمی تورک لە ناو ترسدایە –بەشی یەکەم-

⋙ حکومەتی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و لەو پەڕی ئامادەباشیداین

⋙ دەبێت تاوانبارانی کەیسی دەستدرێژی کچە حەوت ساڵانەکە بەسزای خۆیان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ژنێك لە پوتین دەپرسێت "دەتوانیت مانگانە بە 170 دۆلار ژیانت بەڕێبكەیت؟"

⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌


زۆرترین بینراو