English | عربي



ئەمڕۆ لە سلێمانى گفتوگۆ لەبارەی بەئەلکترۆنیکردنی عەریزە دەکرێت

2019/09/10 | 09:42

هەواڵی کوردستان - ئەمڕۆ10ى ئەیلول ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی 54 ەمین کۆبوونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەسەر گرێببەستی ئەلیکترۆنیکردنی عەریزەنووسەکان دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، میوانداریی سەرۆکی دادونوسی سلێمانی و سەرۆکی داواکاریی گشتی و دادگای دەستپاکی لە سلێمانی و نوێنەری ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی عەریزەی ئەلکترۆنی ئەنجامداوە دەکات و گفتوگۆ لەبارەی بەئەلکترۆنیکردنی عەریزە دەکەن.

بە پێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی کە واژۆی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە تێیدا هاتووە بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوەکەى ئەمرۆ بۆ دەنگدان لەسەر فراوانکردنی سنوری گوندی بێستان سووری گەورە لە ناحیەی تانجەرۆ.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتى کار پڕۆژەیەک بۆ پاراستنى مافى منداڵان ئامادە دەکات

⋙ ل دور ده‌رئێخستنا ماموستایه‌كێ په‌روه‌ردا ئامێدیێ ب رێكا باسنیوز رونكرنه‌كێ دده‌ت

⋙ ژمارەیەک هونەرمەندی گەنجی دەربەندیخان دیوارەکانی باخچەی ساوایان دەنەخشێنن

⋙ تورکیا جە گرێسپی کۆمەڵکوشیش ئەنجام داۋە

⋙ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو