English | عربي



دوای 15 ساڵ پارێزگاری هەولێر دەگۆڕدرێت خەندان وادەی دەستبەکاربونی پارێزگاری نوێی هەولێر ئاشکرادەکات

2019/09/09 | 13:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێر دەگۆڕێت و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارێزگاری نوێ دەستبەکاربێت.هەفتەی رابردو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر کۆبوەتەوە 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، هەفتەی رابردو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر کۆبوەتەوە و سوپاسی کردوە لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگار لە ماوەی 15 ساڵی رابردودا. ئەم هەفتەی ئەرکەکانی نەوزاد هادی لە پۆستەکەی کۆتایی دێت و لە جێگەی ئەو فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پێشوی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستبەکاردەبێت

 

هەربەپێی زانیاریەکانی خەندان، "مەسرور بارزانی بە نەوزاد هادی وتوە، ئەم هەفتەی ئەرکەکانی لە پۆستەکەی کۆتایی دێت و لە جێگەی ئەو فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پێشوی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستبەکاردەبێت".نەوزاد ھادی لە دایکبوی 1963 یە لە شاری ھەولێر، لەساڵی 2004 ەوە تا ئێستا  پارێزگاری ھەولێرە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتوە لە زانکۆی سەلاحەدین.گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریەکاندا کە پارتی دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەستیپێکردوە

 

گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریەکاندا کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەستیپێکردوە، لە پۆستە ئیدارییەکاندا.فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە ومامۆستا بوە لە زانکۆی سەڵاحەدین

 

فرسەت سۆفی، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە پۆستی پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربێت لە دایکبوی ساڵی 1978ەو لە چۆمان، دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە ومامۆستا بوە لە زانکۆی سەڵاحەدین و دوای ئەوەی وادەی پەرلەمانتاری لە خولی رابردودا لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات گەڕایەوە سەر کارەکەی.فرسەت سۆفی یەکێک بو لە ئەندامانی شاندی دانوستارکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت

 

فرسەت سۆفی یەکێک بو لە ئەندامانی شاندی دانوستارکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ قۆڵبەست کرانی٣٩١ کەس لەتورکیا لە سێ رۆژی ڕابردوودا بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا

⋙ درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆسەر باکور و رۆژاوای یەمەن

⋙ رۆیتەرز : هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی سوریا دەبێتەمایەی لاوازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق

⋙ ۱۰۰۰ پەنابەری کوردی سووریا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

⋙ کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چرکە ساتی بۆردومانی هاووڵاتیانی سەرێ کانی بڵاوکرایەوە

⋙ ڤیدیۆ..کوردانی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی داوای چونە دەرەوەی تورکیا دەکەن لەرۆژئاڤا


زۆرترین بینراو